
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی عێراق، هەموو ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن عێراق داوای بەشداریکردنی کردبێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ترەمپ لە سعودییە.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 13-5-2025 گەشتێکی چوار ڕۆژەی بۆ بەشێک لەوڵاتانی کەنداو دەستپێکرد و سعودییە یەکەم وێستەگەی سەردانەکەی بوو، لەگەشتەکەیدا زنجیرەیەک گرێبەستی بەچەندین ملیار دۆلار لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی سعودییە، قەتەر و ئیمارات واژۆ کرد، هاوکات لە ریازی پایتەختی سعودییە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: عێراق پەیوەندییەکی پتەو و بەهێزی لەگەڵ شانشینی سعودییە هەیە، بەردەوامیش حکومەت لەهەوڵدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە تاوەکو بەرەو قۆناغی هاوبەشی و هاوکاری لەسەرجەم سێکتەرەکاندا بیبات.
- پەیوەست بە سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناوچەکە عەوادی گوتی، "ئەو سەردانە زۆر گرنگە بۆ ئایندەی ناوچەکە و گەلانی عەرەب".
- عێراق داوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ترەمپ نەکردووە و داواش نەکراوە ئامادەبین.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا





