
ماڵی ئافرەتانی بێ لانە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماڵێک بۆ ژنانی بێ لانە 'ئەو ژن و کچانەی شوێنی حەوانەوەیان نییە و لە خێزانەکانیان دابڕاون و هەڕەشە لەسەر ژیانیان نییە' دەکاتەوە کە مەبەستی لێی شیاندنەوەی ئافرەتانە لە ماڵێکی ئارام و شایستە بۆ تێکەڵکردنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە هەر چوار پارێزگاکە و چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کردنەوەی ماڵی ژنانی بێ لانە لە شارەکانی؛ هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران، کەلار، ڕانیە و زاخۆ، دەکەن و سەرجەم فەرمانبەرانی ناو ماڵی حەوانەوە لە ڕەگەزی مێ دەبن.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا پەیوەندی بە لایەنی فەرمیی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی کرد بەڵام ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە بدەن.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئافرەتان و کچان لەو ماڵە چین؟
- لیژنەیەکی تایبەتمەند بڕیار دەدات.
- هیچ دۆسیە و کێشەیەکی یاساییان نەبێت.
- تەمەنی ژنان لەنێوان 18 تاوەکو 55 ساڵ بێت.
- هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بن.
- هیچ هەڕەشەیەک لەسەر ژیانیان نەبێت
- تێوەنەگلابێت لە کاری بەدڕەوشتی و لەشفرۆشی.
- نەخۆشی دەروونی یاخود گوێزراوەی نەبێت و ئاڵوودەی ماددە هۆشبەرەکان نەبێت.
مەرجەکانی مانەوە لە ماڵی حەوانەوە چین؟
- دۆزینەوەی لانەیەکی گونجاو لەلایەن ئافرەتەکە.
- ئەگەر منداڵی هەبێت، منداڵەکەی هەر لەلای خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر منداڵەکەی کوڕ بێت، ئەوا تاوەکو تەمەنی 6 ساڵی لەلای دەمێنێتەوە.
- سەرپێچی یاسا و ڕێنماییەکانی ماڵی ژنانی بێ لانە بکات، دەردەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






