بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی عەرەبی شەیبانی بە نوێنەرایەتی ئەحمەد شەرع گەیشتە بەغدا
- هەواڵ
- 16 ئایار

ساتی گەیشتنی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ بەغدا
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا چاوەکان لەسەر ئەوەبوون ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بێتە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی عەرەبی، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بە نوێنەرایەتیی شەرع بۆ ئەو مەبەستە گەیشتە بەغدا.
وێنە گەورەکە: لووتکەی وڵاتانی عەرەبی بە بەشداریی 22 وڵات لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، ئەحمەد شەرع یەکێک بوو لەو سەرۆکانەی بانگهێشتی فەرمی کرابوو، بەڵام بەهۆی کاردانەوەی لایەنە سیاسی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، بەشداریی لووتکەکە ناکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو لایەنانە دژی هاتنی شەرع بوون بۆ بەغدا، چونکە شەرع پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بە تۆمەتی شەڕکردن لە دژی هێزەکانی ئەمریکا و عێراق لە سەردەمی دوای 2003 و هاتنی ئەمریکا بۆ عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا گەیشتە بەغدا بۆ بەشداریکردنی لە لووتکەی 34ـەمین کۆمکاری عەرەبی.
زانیاریی زیاتر: چەندین سەرکردەی جیهانی میوانی لووتکەکەن، دیارترینیان؛ ئەنتۆنی گۆتێرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و پیدرۆ سانشێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا میوانی لووتکەکە دەبن، هاوکات 300 ڕۆژنامەنووسیش بەشدارن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی کوردستان دادەبەزێت
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
بۆریی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
بۆریی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە ساڵێک زیندانی سزا دەدرێت