
لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە 17ـی ئایاری 2025، 34ـەمین لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا بە بەشداریی 22 وڵات بەڕێوەدەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە لووتکەکە نوێنەری 22 وڵاتی عەرەبی بەشدار دەبن و لەپاڵ ئەوانەشدا ئەنتۆنی گۆتێرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و پیدرۆ سانشێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا میوانی لووتکەکە دەبن، هاوکات 300 ڕۆژنامەنووس بەشدارن.
- ئەم لووتکەیە لەسەر ئاستی سەرۆک و پاشایەکان دەبێت و تێیدا باس لە کێشەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە نێو 22 وڵاتی عەرەبی، ئەو سەرۆک و سەرکردانەی گەیشتوونەتە بەغدا بریتین لە: مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین، حەسەن شێخ مەحمود، سەرۆکی سۆماڵ، نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی لوبنان، ناسر بوریتا، وەزیری دەرەوەی مەغریب بە نوێنەرایەتی پاشا محەممەدی شەشەم.
- هەروەها شەهاب بن تارق ئال سەعید، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری بەرگری عومان، بە نوێنەرایەتی سوڵتان هەیسەم بن تاریق، ئەحمەد عەتاف، وەزیری دەرەوەی جەزائیر سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات.
- ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە نوێنەرایەتی ئەحمەد شەرع، شەوی ڕابردوو گەیشتە بەغدا. هاوکات پادشای ئوردن شەوی ڕابردوو داوای لێبووردنی کرد لەبری خۆی، جەعفەر حەسان، سەرۆکوەزیرانی ئوردن دەنێرێت.
- چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆش بەشێکی دیکە لە سەرۆک و سەرکردەکان بۆ بەشداری لە لووتکەکە بگەنە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی لووتکەکە، فەرهاد عەلائەددین، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەستنی لووتکەیەکی وا گەورە خۆی لەخۆیدا سەرکەوتنە و دەستکەوتێکی گەورەیە، نیشانەی ئەوەیە کە بەغدا ئێستا ئارام و سەقامگیرە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی پێنجشەممە، بە سەرپەرشتیی د.فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوەی ئامادەکاریی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی بۆ سی و چوارەمین لووتکەی عەرەبی بەڕێوەچوو، عێراق چەند دەستپێشخەرییەکی کرد و لە کۆبوونەوەکە پەسەند کرا.
دەستپێشخەرییە پەسندکراوەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی:
1. دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی ناوەندی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
2. دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
3. دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی نیشتمانی.
4. دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی ژوورێکی هاوبەشی هەماهەنگی ئەمنی عەرەبی.
5. دەستپێشخەری سندوقی عەرەبی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوە لە کاریگەرییەکانی قەیرانەکان.
باکگراوند: ئەم لووتکەیە دەبێتە چوارەمین لووتکەی عەرەبی کە لە عێراق بەڕێوەدەچێت، دوای لووتکەکانی ساڵەکانی 1978، 1990 و 2012. بەمەش، 13 ساڵ دوای دوایین لووتکە، عێراق جارێکی دیکە میوانداری ئەم کۆبوونەوە گرنگە دەکات.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: کۆبوونەوەی ئەو لووتکەیە لەکاتێکدایە ڕۆژی 12ی ئایار کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵا بۆ ئەنجوومەنی ئابووری ئامادەکاری بۆ ئەنجوومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەچوو.
- ڕۆژی 13ی ئایار، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ئاستی وەزاری ئامادەکاری بۆ ئەنجوومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەچوو.
- ڕۆژی دواتر 14ی ئایار، کۆبوونەوەی نوێنەرانی هەمیشەیی و بەرپرسانی باڵا بۆ ئامادەکاری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە بۆ لووتکەکە بەڕێوەچوو.
- ڕۆژی 15ی ئایاریش، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی لە کۆشکی حکومی بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەو کچەی لە ڕێکلامێک بەنزینی دەڕشت، ئاسایش دەستگیری کرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
دادگای سلێمانی: سكاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار بكەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
12 ئاب
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
11 ئاب
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەو کچەی لە ڕێکلامێک بەنزینی دەڕشت، ئاسایش دەستگیری کرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
دادگای سلێمانی: سكاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار بكەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناكی 310 موەلیدەی سەنتەری شاری دهۆكی كوژاندووەتەوە