
دیمەنی کۆچکردنی خەڵکی غەززە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی گەورە و فراوانی نوێی سەربازی لە کەرتی غەززە دەستپێکردووە.
وێنە گەورەکە: هەفتەیەک لەمەوبەر ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ فراوانکردنی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە کرد، ئەمڕۆ شەممە، ڕێککەوتی 17-5-2025، بە فەرمی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە ڕۆژی هەینییەوە سوپا دەستیکردووە بە هێرشێکی بەرفراوان و هەمەلایەنە و کۆکردنەوەی هێزەکان لە چەند ناوچەیەکی غەززە، بۆ گەیشتن بە چەند ئامانجێک لەوانە: ئازادکردنی بارمتەکان و لەناوبردنی تەواوەتی بزووتنەوەی حەماس.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە ماوەی 24 کاتژمێردا 100 کەس لە باکووری غەززە کوژراون و 200 کەسی دیکەش برینداربوون.
قووڵتر: پێشتر سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دوای سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناوچەکە ئەنجام دەدەن، ئەگەر هاتوو هیچ ڕێککەوتنێكی نوێ سەبارەت بە غەززە نەکرێت، بەڵام ترەمپ گەشتەکەی بۆ کەنداو کۆتایی پێهێنا و هیچ ڕێککەوتنێکیش سەبارەت بە غەززە نەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن





