
ساتی پێشوازی لە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر لە فڕۆکەخانی نێودەوڵەتیی بەغدا لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر کە بەمەبەستی بەشدایکردن لە لووتکەی عەرەبی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی بەغدای کردبوو، بێ ئەوەی بەشداری لە لووتکەکە بکات و گوتاری قەتەر پێشکەش بکات، بەغدای جێهێشت و گەڕایەوە قەتەر.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 17ـی ئایاری 2025، 34ـەمین لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بە بەشداریی سەرۆک و ڕابەرانی 22 وڵات لە بەغدا دەستی بەکارەکانی کرد.
چی ڕوویدا: شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر، دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی شاندی دەوڵەتی قەتەری کرد، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، لەلایەن سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ماڵئاوایی لە میری قەتەر و شاندی یاوەری کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر کە بەمەبەستی بەشدایکردن لە لووتکەی عەرەبی سەردانی بەغدای کردبوو، بەڵام بەشداریی لووتکەکەی نەکرد و هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتان گوتاری وڵاتەکەی پێشکەش نەکرد. تەنیا لە گرتنی وێنە یادگارییەکە بەشداربوو.
ئەمەش بزانە: شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر یەکێک لە دیارترین سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی بوو کە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی عەرەبی سەردانی بەغدای کردبوو، بەو پێیەی ئاستی بەشداریی سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان لەو لووتکەیە زۆر لاواز بوو
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا کۆچبەران بۆ فەرەنسا دیپۆرت دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ماڵئاوایی لە مامەڵە کاغەزییەکان دەکات و دەچێتە سەردەمی واژۆی ئەلیکترۆنییەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە پێشوو؛ کچانی دهۆک بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا کۆچبەران بۆ فەرەنسا دیپۆرت دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم