
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەمیانی وتاری کردنەوەی 34ـەمین لووتکەی وڵاتانی عەرەبی کە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تیشکی خستەسەر ڕۆڵی سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ڕایگەیاند، سیاسەتی دەرەوەمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و هاوتەریبنەبوون لەگەڵ میحوەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دامەزراوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە، 2025-05-17، 34ـەمین کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت، تێیدا سەرۆک و سەرکردەی 22 وڵاتی عەرەبی بەشدارن.
وتاری فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی دەستپێکردنی 34ـەمین لووتکەی عەرەبی ڕایگەیاند:
٠ بەناوی گەلی عێراقەوە بەخێرهاتنی ئێوە و میوانانی لووتکەکەمان دەکەم و لەسەرووی هەموویانەوە پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی شانشینی ئیسپانیا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
٠ چاوی گەلانی عەرەبی ئێمە ئەمڕۆ لەسەر ئێوەیە، بەهیوای ئەوەی هەڵوێستەکان ببنە چارەسەری ئاستەنگ و مەترسییەکان و چاوەڕوانی هەنگاوی واقیعی و پراکتیکین.
٠ عێراق سیاسەتێکی دەرەوەی گرتۆتەبەر کە هاوبەشی و هاوکاری لەگەڵ برا عەرەبەکانمان وەک ئەولەویەت پێشکەش دەکات.
٠ پشتگیریمان لە چارەسەرەکان کرد لەسەر بنەمای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، بەشدار بووین لە نزیککردنەوەی چەندین بۆچوونی جیاواز و دیپلۆماسی بەرهەمدارمان پەیڕەو کرد.
٠ تێڕوانینمان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان و سەرچاوەکانی ململانێ لە ناوچەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافی گەلی فەڵەستین بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند لەسەر خاکەکەی و ڕاگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەکان.
٠ جینۆسایدکردنی گەلی فەڵەستین گەیشتووەتە ئاستێک کە لە هەموو ململانێ مێژووییەکاندا شتی وا ڕووی نەداوە.
٠ ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەڵەستینییەکانمان ڕەتکردووەتەوە و بەردەوامیش ڕەتیدەکەینەوە، لەگەڵ پێویستی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و ناوچە داگیرکراوەکان و کردنەوەی دەرگاکان بۆ یارمەتی مرۆیی.
٠ هەموومان ئەو وێنانەمان بینیوە کە بە سەدان منداڵ ڕیزکراون بۆ پاروویەک یان پارچە نانێک کە لەوانەیە وەریبگرن یان بەدەستی بەتاڵ بگەڕێنەوە، دەپرسین کە دەبێت یادەوەری ئەم نەوەیە چی تۆمار بکات لە ڕووی ئازار و هەستی نادادپەروەرییەوە.
٠ داوامان کردووە و بەردوامین لە داواکردن کاری عەرەبی جددی و بەرپرسیارانە بکرێت بۆ ڕزگارکردنی غەززە و چالاککردنەوەی ڕۆڵی (ئۆنرا) لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا.
٠ پشتیوانی لە ئاگربەست دەکەین لە باشووری لوبنان و ئیدانەی هێرشە دووبارەکراوەکان دەکەین بۆ سەر سەروەری ئەو وڵاتە.
٠ هەڵوێستەکانمان بۆ پشتیوانی لە یەکڕیزی و سەروەری سووریا نوێ دەکەینەوە و هەر دەستدرێژی و هەژموونێک بۆ سەر خاکی سووریا ڕەتدەکەینەوە.
٠ درێغی لە هیچ هەوڵێک ناکەین بۆ پشتیوانیکردن لە براکانمان لە سووریا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی هاووڵاتیبوون و بوونیادنانی سیستمێکی دەستووری دیموکراتی لە ڕێگەی پرۆسەیەکی گواستنەوە کە مافەکانی گەلی سووریا و ئازادی ئایینی بۆ هەموو پێکهاتەکانی دەستەبەر بکات و بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە.
٠ بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ لابردنی سزاکانی سەر سووریا بەرز دەنرخێنین و هیوادارین ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی گەلی سووریا.
٠ عێراق پشتیوانی خۆی بۆ یەکڕیزی و سەروەری یەمەن و کۆتاییهێنان بە ململانێ و دووبەرەکی دووپات دەکاتەوە لەپێناو ڕاگرتنی مەینەتییەکانی گەلی یەمەن و دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانیان.
٠ عێراق جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزی سوودان و دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام دەکاتەوە، لەبەر ڕۆشنایی قەیرانێکی مرۆیی سەخت کە دەبێت ڕابگیرێت.
٠ پەیوەندی برایەتی لەگەڵ لیبیا وامان لێدەکات یەکڕیز بین بۆ چارەسەرێکی گشتگیر لەسەر بنەمای دیالۆگ و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و کۆتاییهێنان بە دابەشبوونی ناوخۆیی.
٠ پێشوازی و پشتیوانی خۆمان بۆ دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دووپات دەکەینەوە، لەسەر بنەمای دیدگایەک کە باوەڕی بە ئاشتی و پێکەوەژیان و پەیوەندی بەرهەمدار هەیە.
٠ پێویستە بەرەو چارەسەری بنەڕەتی هەنگاو بنێین کە ڕیشەی کێشەکان چارەسەر بکات و ئەولەویەتی ئاسایشی عەرەبی پێکەوە بهێنێتەوە و هانی میکانیزمە دامەزراوەییەکان بدرێت کە پاڵپشتی لە سەقامگیری دەکەن.
٠ دەبێت لە چوارچێوەی ئەو پلانانەدا هەنگاو بنێن کە پاڵپشتی لە یەکخستنی سیستمی عەرەبی دەکەن و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قاچاخچێتی بە مرۆڤ یەکدەخەنەوە، بەرەنگاری ماددە هۆشبەرەکان و گۆڕانی کەش و هەوا ببنەوە، هەموو ئەو شتانەی کە سەقامگیری و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی ژینگەی عەرەبی بەهێز دەکات.
٠ 18 دەستپێشخەری بەرزخواز ڕادەگەیەنین بۆ چالاککردنی کاری هاوبەشی عەرەبی، لە سەرووی هەموویانەوە دەستپێشخەری دامەزراندنی سندوقی عەرەبی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بوژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوە دوای قەیران و ململانێ و جەنگەکان.
٠ جەخت لەسەر بەشداری عێراق بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە، و 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی لوبنان دەکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 چرکە لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کێ دەنگی بە پرۆژەی ڕووناکی نەداوە؟
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد شامورادی "من و تۆ" بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میری قەتەر "نامەیەک" دەگەیێنێتە سوودانی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆکاری کشانەوەی شاندی ئیمارات لە لووتکەی بەغدا ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 39 چرکە لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کێ دەنگی بە پرۆژەی ڕووناکی نەداوە؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میری قەتەر "نامەیەک" دەگەیێنێتە سوودانی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆکاری کشانەوەی شاندی ئیمارات لە لووتکەی بەغدا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: بۆ پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لەگەڵ هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆداین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا: پووتین ناچار بە ڕاگرتنی جەنگ دەکەین