
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری میسر داوا لە ترەمپ دەکات هەموو هەوڵەکانی بخاتە گەڕ لەپێناو ڕاگرتنی جەنگی غەززە و چارەسەکردنی پرسی فەڵەستین.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەچوو، عەبدولفەتاح سیاسی، سەرۆکی میسر بەشداریی لە لووتکەکە کرد، هاوکات وتارێکی پێشکەش کرد.
وتاری فەرمی: عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند: داوا لە سەرۆک ترەمپ دەکەم وەکو سەرکردەیەک کە دەیەوێت ئاشتی بەرپا بکا، هەموو هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە غەززە.
لەلایەکی دیکەوە: سیسی وتی، لێرە دووبارەی دەکەمەوە، تەنانەت ئەگەر ئیسرائیل پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی عەرەبی ئاسایی بکاتەوە، ئاشتیی سەرتاسەری و دادپەروەر و هەمیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی نایێت تاوەکو دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دانەمەزرێت، بیرتان دەهێنمەوە کە بەنیازین دوا بەدوای ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی سەر کەرتی غەززە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتیی بۆ بووژانەوەی پێشوەختە و ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە ڕێکبخەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: میسر، قەتەر و ئەمریکا نێوەندگێریی دانوستانەکان نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەکەن لەپێناو گەیشتن بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا مەرجەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ دیار دەکات
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری دهۆک: دهۆک سەوزترین پارێزگای عێراقە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا مەرجەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ دیار دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە