
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکاری ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە دانوستانە ڕاستەوخۆکانی ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری، دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدا. گفتوگۆیان لەبارەی ڕۆڵی ئەمریکا لە دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای هەفتەیەک لە ململانێی تووند، کیێف و مۆسکۆ ڕۆژی هەینی، 2025-05-16، لە شاری ئیستەنبووڵ یەکەم دانوستانی ڕاستەوخۆیان لەسەر ئاگربەست کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لاڤرۆڤ ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەرێنی ئەمریکا کردووە لە هاوکاریکردنی ئۆکراینا لە قبووڵکردنی پێشنیازی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ دانوستانەکانیان لە ئیستەنبووڵ. لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە بەردەوامی بە کارەکانیان لەگەڵ واشنتن لەو بارەیەوە بدەن.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەو ڕێککەوتنە کرد کە لە میانی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ هاتوونەتە ئاراوە و ڕایگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، ترەمپ داوادەکات دەستبەجێ ئاگربەست بکرێت و کۆتایی بە تووندوتیژییەکان بهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دانوستانەکانی ئیستەنبووڵ شاندی ئۆکراینا داوایان لە ڕووسیا کرد، بە ئاگربەستی بێ مەرج ڕازی ببن و لەسەر ئاستی باڵا ڤۆلۆدیمێر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆببنەوە.
ئەمەش بزانە: کۆشکی کرێملین ڕایگەیاندووە، دوای ئازادکردنی دیلەکان دەکرێت دانوستانەکانیان لەگەڵ ئۆکراینا بەردەوام بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






