وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بەهۆی ئامادەنەبوونی سەرکردەکان لە لووتکەی عەرەبی شۆک بووین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆڵی کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئامادەنەبوونی بەشێک لە سەرکردەکانی عەرەب لە لووتکەی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا، بۆ ئەوان مایەی سەرسوڕمان بوو، جەختیش دەکاتەوە کە کێشەی سنووری ئاویی نێوان عێراق و کوێت کاریگەری لەسەر ئامادەنەبوونی سەرکردەکان هەبووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 17ـی 5ـی 2025، 34ـەمین لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە کۆی 22 وڵاتی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، بە عێراقەوە سەرۆک و کەسی یەکەمی تەنیا شەش وڵات ئامادەبوون، بەوەش بووە خراپترین لووتکە لەڕووی ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانەوە.
لێدوانی فەرمی: هیشام عەلاوی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان پێشبینی ئامادەنەبوونی بەشێک لە سەرۆکی وڵاتانیان کردبوو، بەڵام بە ئامادەنەبوونی بەشێکی دیکەیان تووشی سەرسوڕمان بوون، بەتایبەتیش ئامادەنەبوونی پادشای ئوردن کە ڕێککەوتن بۆ لووتکەی سێ قۆڵی لەگەڵ عێراق و میسر کرابوو، هەروەها پادشای بەحرێن کە سەرۆکی خولی پێشووی لوتکەکە بوو و وەک پرۆتۆڵ چاوەڕێ دەکرا ئامادەبێت، بۆ ئامادەبوونی ئەو دوو سەرۆکەش ڕێککەوتن کرابوو.
ئەو بریکارەی وەزارەتی دەرەوی عێراق دەشڵێت،"نازانین هۆکاری ئامادەنەبوونی سەرکردەکانی دیکە چی بوو، بەشێک لە شاندی وڵاتانیش وتاری خۆیان ڕادەستی ئێمە کرد بەبێ ئەوەی پێشکەشی بکەن، ئێمەش پێویستیمان بە زانینی هۆکارەکەی هەیە، هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا ڕەنگە کاریگەری لەسەر ئامادەنەبوونی سەرکردەکان هەبووبێت، بەڵام عێراق بۆ بەهێزکردنی کاری پێکەوەیی عەرەبی، دڵسۆزە".
بەوتەی هیشام عەلاوی، دۆخ و هۆکاری ئامادەنەبوونی سەرۆکی سووریا لە لووتکەدا لە سەرکردەکانی دیکە جیاوازە، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کاتێک باسی "سوپڕایزی" دەکرد مەبەستی لەو بڕیار و دەستپێشخەرییانە بوو کە لە لووتکەدا دەدەرێن.
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕەتیشیدەکاتەوە، ئەمیری قەتەر "توڕە"بووبێت بۆیەش وتاری پێشکەش نەکرد، بەڵام ئاشکرای دەکات کە وتاری ئیمارات لە لووتکەدا درێژ بووە و ڕەنگە ئەوە هۆکاری ئەوەبێت کە وتارەکەیان نەخوێندەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر کە بەمەبەستی بەشدایکردن لە لووتکەی عەرەبی سەردانی بەغدای کردبوو، بەڵام بەشداریی لووتکەکەی نەکرد و هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتان گوتاری وڵاتەکەی پێشکەش نەکرد. تەنیا لە گرتنی وێنە یادگارییەکە بەشداربوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 49 خولەک لەمەوپێش
كوردستان بە شكۆ و دەستی پڕەوە لە ئەمریكایە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا کۆدەبێتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە عێراق 73 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توێژینەوەیەک: ئەگەری مردنی پیاوان بەهۆی دڵشکان لە خانمان زیاترە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحسوون قرمزیگول: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆرمان هەیە ئەویش گەندەڵییە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمە شیرەمەنییەکان شەکری خوێن ڕێکدەخەن
17 ئایار
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
16 ئایار
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
16 ئایار
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی دەم پارتی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سلێمانی لەهەوڵدایە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش بکوژی کارمەندەکەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە لووتکەی عەرەبی نهێنییەکی 50 ساڵ لەمەوبەری عێراق ئاشکرا دەبێت