یانەی زاخۆ کەمپەینی "زاخۆ بەرەو جیهان" ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
یانەی زاخۆ کەمپەینی "زاخۆ بەرەو جیهان" ڕادەگەیێنێت

دیمەنی جەماوەری یانەی زاخۆ

ئاڤا نیوز

کارگێڕیی یانەی زاخۆ لەنێو کوچە و کۆڵانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خێمە هەڵدەدات و کەمپەینی "زاخۆ بەرەو جیهان" ڕادەگەیێنێت.

چیرۆکی سەرەکی: فیفا بە فەرمی دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدانی بۆ خەڵاتی زە بێستی ساڵی 2025 ڕاگەیاند، پرۆسەکە لە کاتژمێر 11:59ـی خولەکی شەوی 28-11-2025 کۆتایی دێت، یانەی زاخۆ وەک یەکەمین یانەی کوردی بۆ باشترین هاندەری ساڵ بەربژێر کراوە.

لێدوانی فەرمی: عەلی حاجی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی زاخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند: کارگێڕیی یانەکە کەمپەینێکی خۆبەخشی بۆ ماوەی 20 ڕۆژ ڕادەگەیێنێت، هەر کەسیک دەیەوێت بەشداری ئەم کەمپەینە بکات، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات، لە کەمپەینەکەدا خێمە لەنێو کۆڵان، گەڕەک، زانکۆ و پەیمانگەکانی زاخۆ هەڵدەدرێت، ئەو هاونیشتمانیانەی زانیارییان لەسەر دەنگدان نییە لە ویبسایتی فیفا، کارمەندە خۆبەخشەکان دەتوانن هاوکارییان بکەن، تاوەکو بتوانن هەمووان بتوانن دەنگ بە جەماوەری زاخۆ بدەن.

زانیاریی زیاتر: کەمپەینەکە لە ڕێککەوتی 09-11-2025، تاوەکو 28-11-2025 بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر دووی نیوەڕۆ تاوەکو شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت، هاوکات یانەی زاخۆ سوپاسنامە پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە وەک خۆبەخش کار لەسەر کەمپەینەکە دەکەن.

هاونیشتمانن دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە خۆیان وەک خۆبەخش تۆمار بکەن

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ