هۆشیار زێباری: گرووپە چەکدارەکان هۆکار کەمی بەشداریی سەرکردەکان بوون لە لووتکەی عەرەبی
- عێراق
- 18 ئایار

هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق، گرووپە چەکدارەکانی شیعە و بەشێک لەلایەن سیاسییەکان، بەوە تۆمەتبار دەکات کە هۆکاربوون لە کەمی ڕێژەی بەشداریی سەرۆک و سەرکردەکانی عەرەب لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 17ـی 5ـی 2025، 34ـەمین لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە کۆی 22 وڵاتی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، بە عێراقەوە سەرۆک و کەسی یەکەمی تەنیا شەش وڵات ئامادەبوون، بەوەش بووە خراپترین لووتکە لەڕووی ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: 34ـەمین لووتکەی عەرەبی بەغدا بە هەستێکی دوولایەنە بەڕێوەچوو، حکومەت و ئەمینداریەتیی گشتیی کۆمکاری عەرەبی و جەنابی ئەمینداری گشتی هەوڵی ناوازەیان دا، لەبەرامبەردا هەڵوێستی سیاسییەکانی گرووپە چەکدارەکان و بەشێک لە لایەنەکان کە هەڵوێستێکی نەرێنییان بەرامبەر عەرەب نواند، لووتکەکەیان لە ئامادەبوونی پێویستی عەرەب لە وڵاتێکی "هاروونە ڕەشید" بێبەش کرد، ئەمەش پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەپاڵ کەمی ڕێژەی بەشداربووانی سەرانی وڵاتانی عەرەب، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر و شاندی ئیماڕات لەمیانی بەڕێوەچوونی لووتکەکەدا کشانەوە و وتاری خۆیان پێشکەش نەکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
10 خولەک لەمەوپێش
عێراق ماڵئاوایی لە مامەڵە کاغەزییەکان دەکات و دەچێتە سەردەمی واژۆی ئەلیکترۆنییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە پێشوو؛ کچانی دهۆک بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە