سوودانی: هێرشەکەی سەر هەولێر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران پەک دەخات
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر ڕایگەیاند، هێرشەکانی سەر هەولێر دووژمنکارانە بوون، پەیوەندیی بەهێزی نێوان عێراق و ئێران تێکدەدات.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک هەولێری بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 6 کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون، ئێران ڕاستەوخۆ بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت.
لێدوانی فەرمی: هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر کردەوەیەکی دووژمنکارانەیە و دەستدرێژیی بوو بۆ سەر عێراق، هێرشەکە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی کردووەتە ئامانج و قوربانییەکانیش خێزانێکی کوردی عێراقی بوون، لەنێویاندا منداڵیشی تێدابوو. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمەی بە ئاژانسی بلومبێرگ ڕاگەیاند.
زانیاریی زیاتر: بەدڵنیاییەوە ئەم کارە پێشهاتێکی مەترسیدارە، پەیوەندیی بەهێزی نێوان عێراق و ئێران تێک دەدات، حکومەتی عێراقیش مافی گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە دیپلۆماسی و یاساییەکانی هەیە.
باکگراوند: نزیک کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە 24 مووشەکی بالیستیک چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا، شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد