
دیمەنی خەڵکی غەززە بە دوای دەستکەوتنی ژەمە خۆراکێک. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندیدا لەسەر دەستبەجێ دەستپێکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەززە بەبێ ئازادکردنی بارمتەکان.
وێنە گەورەکە: دوای فشارەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە، دواجار ئیسرائیل بڕیاری گەیاندنی هاوکارییەکانی بۆ ئەو کەرتە دەرکرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: کەناڵ 12ـی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کابینەی ئەمنی ئیسرائیل شەوی یەکشەممە بڕیاریدا ڕێگەبدرێت بە دەستپێکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە.
زانیاریی زیاتر: بنیامین نەتانیاهۆ ڕەتیکردووەتەوە دەنگدان لەسەر بڕیارە بکرێت و بڕیارەکە بەبێ ئەنجامدانی دەنگدان دراوە و بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی و وەزیرەکانی دیکەی ئیسرائیل دژی ئەو هەنگاوە بوون.
لێدوانی فەرمی: دوو بەرپرسی باڵای ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، هاوکارییەکان لە ڕێگەی چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییەوە دەگوازرێنەوە تا ئەوکاتەی میکانیزمی نوێی هاوکاری لە 24ـی مانگی پێنج کاری پێدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی مردنی موقتەدا سەدر ڕەتدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
23 خولەک لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
45 خولەک لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی مردنی موقتەدا سەدر ڕەتدەکرێتەوە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتسایدێکی دیکە لە قەزای شێخان دروست دەکرێت