وەزیری ئەوقاف: هەموو ئامادەكارییەك بەباشترین شێوە بۆ حاجیانی كوردستان كراوە
- هەواڵ
- 19 ئایار

بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حەجخواز لەڕێگەی ئاسمانی
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یەكەم كاروانی حەجخوازانی كوردستان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو سعوودیە بەڕێكەوت، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینیش ڕایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەك بەباشترین شێوە بۆ حاجییانی كوردستان كراوە.
وێنە گەورەكە: لە كۆی پێنج هەزار و 136 حەجخواز كە ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گەڕاوەتەوە، سێ هەزار و 491 حەجخواز لەڕێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعوودیە بەڕێدەكەون، گەشتەكانیش لە 19ـی ئایار تاوەکو 28ـی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: بەر لە بەڕێككەوتنی حەجخوازان، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەوە، سەرجەم ئامادەکارییەکان كراون و بە باشترین شێوە هاووڵاتیان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەڕێ دەکەین.
لەلایەكی دیكەوە: نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هەزار و 646 حەجخواز بەڕێگەی وشکانی بەرەو سعوودیە بەڕێ کەوتوون، ئەمساڵ شوێنێکی نزیک لە حەرەمی مەککە بۆ حاجییانی هەرێمی کوردستان دابین کراوە، لەگەڵ ئامادەکردنی سێ ژەمی خواردن و چەندین تیمی پزیشکی و مورشیدی ئایینی، هاوكات ژمارەیەك فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف، هاوەڵی حاجییانی كوردستان دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






