
ڤۆگن گێتینگ
ئاڤا نیوز
ڤۆگن گێتینگ وەک براوەی هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی پارتی کرێکارانی وێڵز ڕاگەیێنرا، ئەمە دەبێتە یەکەمجار ڕەشپێستێک ببێتە سەرۆکوەزیرانی وێڵز.
چیرۆکی سەرەکی: گێتینگ-ی تەمەن 50 ساڵ شوێنی مارک درەیکفۆرد-ی تەمەن 69 ساڵ دەگرێتەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕایگەیاند دەست لە کار دەکێشێتەوە. بڕیارە سەرۆکوەزیرانی نوێ ڕۆژی چوارشەممە کابینەکەی کاردیف وەربگرێت و سوێندی یاسایی بخوات.
لێدوانی فەرمی: ڤۆگن گێتینگ ڕایگەیاند: کە دەبمە سەرۆکوەزیرانی وێڵز، شانازی ئەوەم بەردەکەوێت دەبمە یەکەم سەرکردەی ڕەشپێست لە هەموو وڵاتانی ئەوروپادا. ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێ لە پەرتووکی مێژووی نەتەوەکەماندا هەڵدەدەینەوە، مێژوویەک کە پێکەوە دەینووسینەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کییەر ستارمەر، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا ڕایگەیاند: دەستنیشانکردنی گێتینگ وەک سەرۆکوەزیرانی وێڵز، کە یەکەم سەرکردەی ڕەشپێستی بەریتانیایە، ساتێکی مێژوویی دەبێت کە پێشکەوتن و بەهاکانی وێڵزی سەردەمی ئێستا پیشان دەدات.
زانیاریی زیاتر: گێتینگ لە زامبیا لە دایک بووە، باوکی سپیپێستە و خەڵکی وێڵزە، دایکی ڕەشپێستە و خەڵکی زامبیایە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئاژانسی وزەی ئەتۆم داوایەک لە ئێران دەکات
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنێت و گۆڕانکاری ڕوودەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی تورکیا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئاژانسی وزەی ئەتۆم داوایەک لە ئێران دەکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران، ڕووسیا و چین لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم کۆدەبنەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا 20 کەس گیان لەدەست دەدەن





