بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر بۆچی شکا؟ لە 24 کاتژمێری داهاتوودا چاک دەکرێتەوە
- کوردستان
- 19 ئایار
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، لەبارەی چاککردنی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ ڕایگەیاند کە تیمەکانیان ئێستا سەرقاڵی چاککردنەوەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19-5-2025، بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ لەنێوان گوندەکانی دارەبەن و گەزنە لە هەولێر شکا، هاونیشتمانیانیش نیگەرانن و دەڵێن هێشتان هاوین نەهاتووە و بۆڕییەکانی ئیفراز دەستیان بەشکان کرد.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هۆکاری شکانی بۆڕییەکە هاووڵاتییەکی نابەرپرس بووە، کە هەستاوە بە کاری هەڵکەندن و بەوهۆیەوە بۆڕیەکە شکاوە، هەروەها بۆڕییەکەش بۆڕیەکی کۆنی 'جی ئاڕ تی'ـیە، ئێستا تیمەکانی ئەندازە چوونەتە شوێنی شکانی بۆڕییەکە و سەرقاڵی چاککردنن.
- لە ماوەی 24 کاتژمێردا بۆڕییەکە چاک دەکرێتەوە، تاوەکو ئەو کاتەش بیرەکان لەو شوێنانە ئیش پێ دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ 33%ی شاری هەولێری لەسەرە کە سنووری شارەوانییەکانی سێ و چوار و بەشێک لە شارەوانییەکانی یەک و پێنجیش دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






