
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی حیزبی تەقەدووم
ئاڤا نیوز
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کورسییەکانی حیزبەکەی زیاد دەکات و باسیش لەوە دەکات کە پۆستی سەرۆککۆمار یاخود سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 14ـی تشرینى دووەمی 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتیى محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانى عێراقی هەڵوەشاندەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی حیزبی تەقەدووم لە نوێترین چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی U TV"ی عێراقی ڕایگەیاند: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگ و کورسیمان زیاد دەکات، چاوەڕوان دەکەین 40 زیاتر بهێنین، بەمەش پلەی یەکەمی سوننەکان بەدەستدەهێنم لە ڕێگەیەوە پۆستی سەرۆککۆمار یاخود پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرم.
- شیعەکان وەکو برا گەورە لە سێ دەسەڵاتەکە چییان پێ باشبوو هەڵیدەبژێرن، ئێمەش لەدوای ئەوانەوە پۆستی سەرۆککۆمار یاخود سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێرین.
- سەرۆکایەتی کۆماریش لە سەردەمی "غازی عەجیل یاوەر"ەوە (یەکەم سەرۆککۆمار دوای سەدام) بۆ سوننەکان بووە، پێداگریکردن لەم بابەتەدا دەیکاتە پرس و قسەکانی منیش سەبارەت بەم بابەتەوە پشتڕاستکردنەوەی پرەنسیپەکانی حوکمڕانییە، نەک "گێچەڵکردن" بە پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11-11-2025 دیارییکردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.
ئەمەش بزانە: لە دوای ڕووخانی ڕژێـمی بەعس لە ساڵی 2003 لە عێراق، پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ پێکهاتەی عەرەبی شیعە بووە، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ عەرەبی سوننە و سەرۆکایەتی کۆماریش پشکی کوردە و بووەتە عورفێکی سیاسی لە عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا داوا لە ترەمپ دەکات گفتوگۆ بکەن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە و میکانزمەکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا دەکرێت