
هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیل
ئاڤا نیوز
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەو ماتۆڕسکیلانەی مۆڵەتیان نییە دەستیان بەسەردا دەگیرێت. ئاڤا بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک هاونیشتمانیی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کە ماتۆڕسکیلیان هەیە، گازەندەی خۆیان گەیاندووەتە ئاڤا، وەک خۆیان دەڵێن بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە نە مۆڵەتی شۆفێرییان پێ دەدات، نە ماتۆڕەکانیان تۆمار دەکات، داوایان کرد ئەم کێشەیان لە ڕێی ئاڤاوە بۆ چارەسەر بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار عومەر، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل بە ئەو هاووڵاتیانە دەدەین کە تەمەنی 16 ساڵییان تەواوکردبێت، هەر کەسێک ئارەزوومەندبێت دەتوانێت سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیمان بکات، بەگوێرەی ڕێنماییەکان دەبێت بە خاوەنی مۆڵەت.
- ئەو ماتۆڕانەی بەشێوەیەکی یاسایی لە خاڵە سنوورییەکانەوە هێنراونەتە نێو هەرێمی کوردستان و شۆفێرەکەی مۆڵەتی لێخوڕینی هەیە و خەڵک هەراسان ناکات، ئێمە هیچ تەداخولی ناکەین.
- هەر کەسێک مۆڵەتی شۆفێری نەبێت و ماتۆڕەکەشی بێ ژمارە و بێ بەڵگەنامە بێت، ئەوا شۆفێرەکە دەدرێتە دادگا، هەروەها دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت و پان دەکرێتەوە و دواتر بە نرخی ئاسن دەفرۆشرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەست بەسەر 250 تا 300 ماتۆڕێ بێ سەرەتا و بێ ژمارەدا دەگیرێن و پان دەکرێنەوە، دواتر بە نرخی ئاسن لە بازاڕدا دەفرۆشرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا