گرێبەستەکانی کوردستان لە ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکات
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی واژۆکردنی گرێبەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە سەرچاوە سرووشتییەکانی، بەتایبەت گازی سروشتی، لە بەردەم دەرفەتێکی گەورەدایە کە ببێتە ناوەندێکی کاریگەری بەرهەمهێنانی وزە لە ناوچەکە. ئەم گرێبەستانەی ئەم دواییەش نەک تەنیا سوودی ئابووری بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، بەڵکو دەرفەتێکی مێژوویییە بۆ گەشەپێدانی ژێرخانەکانی کارەبا و دابینکردنی وزەی پاک بە خەڵکی کوردستان و عێراق.
وێنە گەورەکە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە یاوەریی شاندێک لە حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ڕۆژێكە بە سەردانێكی فەرمی لە ئەمریكایە، جگە لە چەندین دیداری گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكە، ڕۆژی دووشەممە سەرپەرشتی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی کرد لە بواری وزەی هەرێمی کوردستان کە کاریگەری لەسەر بووژانەوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وێسترن زاگرۆس ڕایگەیاند، وەبەرهێنان دەکات لە بلۆکی هاوبەشی تۆپخانە-کوردمیر کە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز. مەزەندە دەکرێت پێنج ترلیۆن پێ سێجا گاز و زیاتر لە 900 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی تێدا بێت و بەهای پڕۆژەکە 70 ملیار دۆلارە.
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێنیش لەبەرامبەردا ڕایگەیاند، کار لە کێڵگەی گازی میران لە بازیان دەکات، ئەم کێڵگەیە هەشت ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی تێدایە بەهای پڕۆژەکە 40 ملیار دۆلارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرێبەستەکانی حکومەتی کوردستان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای HKN و وێسترن زاگرۆس سوودێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، چونکە هەرێمی کوردستان خاوەنی ژێرخانێکی بەهێزی کارەبایە کە دەتوانرێت 8700 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت، بەڵام لە ئێستادا تەنیا 4200 مێگاوات بەرهەم دەهێنرێت بەهۆی کەمی گازی سروشتی. ئەگەر کێشەی دابینکردنی گاز چارەسەر بکرێت، دەتوانرێت کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو خەڵکی کوردستان دابین بکرێت.
سوودەکانی دیکەی بریتین لە:-
1. گازی سروشتی: ڕزگاربوون لە کەمی کارەبا
%80 کارەبای هەرێم لە ڕێگای گازی سروشتی بەرهەم دەهێنرێت. لە کۆی 15 وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا، شەش وێستگە بە گاز کار دەکەن (وەک هەولێر، خورمەڵە، بازیان، چەمچەماڵ، ئەگریکۆ و دهۆک). بەڵام هەرێم ڕۆژانە پێویستی بە دوو هێندەی ئەو گازەی هەیە کە ئێستا بەردەستە.
2. یەدەگی گازی سروشتی: دەرفەتێکی ئابووری
هەرێمی کوردستان خاوەنی 10 کێڵگەی گازی سروشتییە کە نزیکەی 30 ترلیۆن پێ سێجا یەدەگی گازیان تێدایە (3% یەدەگی جیهان). ئەگەر ئەم سەرچاوانە باش بەکاربهێنرێن، کوردستان دەتوانێت ببێتە یەکێک لە وڵاتە بەهێزەکانی بەرهەمهێنانی وزە لە ناوچەکە.
لە لایەکی دیکەوە: ئەم گرێبەستانە تەنیا سوودی بۆ هەرێمی کوردستان نابێت، بەڵکوو خزمەتێکی گەورەی عێراق دەکات لە ڕووی دابینکردی کارەبا بۆ هاونیشتمانیانی و دەرباز بوونی لە قەیرانی کەمی کارەبا لە وڵاتەکەدا.
ئەوەی لەمبارەیەوە دەوترێت: عێراق ئەم هاوینە ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی کارەبا دەبێتەوە، بەهۆی نەبوونی گازی پێویست بۆ وێستگەکانی. وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە، پێویستی ڕۆژانەیان بە 120 ملیۆن پێ سێجا گازە، بەڵام تەنیا 50 ملیۆنیان بەردەستە. لەکاتێکدا نزیکەی 45 ملیۆن پێ سێجا لە ئێرانەوە دەکڕێن، بەڵام ئەمەش ناتوانێت پێداویستییەکانی عێراق بپارێزێت.
گرێبەستەکانی ئەمریکا لە نێوان کوردستان و عێراق
ئەگەر گرێبەستەکان بکەونە بواری جێبەجێکردن و هەرێمی کوردستان گاز بۆ عێراق دابین بکات، ئەوا:
عێراق لە قەیرانی گاز ڕزگاری دەبێت.
کوردستان داهاتی زیاتر بەدەست دەهێنێت.
پشتگیری لە پرۆژەکانی گەشەپێدانی وزە دەکرێت.

عادل کانەبی
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
خەڵکی عێراق لە تووڕەیی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهانن
19 ئایار
بوونی پاڵاوگەیەکی نەوتیی عێراق لە سۆماڵ ئاشکرا دەبێت
18 ئایار
توێژینەوەیەک: ئەگەری مردنی پیاوان بەهۆی دڵشکان لە خانمان زیاترە
18 ئایار
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
1%ـیی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی کوردستان دەبڕدرێت