پارتی و یەکێتی بۆ یەکلاکردنەوەی وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی نێوانیان کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 21 ئایار

ئاڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر تەواوکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
وێنە گەورەکە: پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نێوانیان لەسەر ئاستی باڵا و شاندی دانوستانکار و تیمی تەکنیکی، هەردوو حیزب ڕەشنووسی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتیان یەکلاکردووەتەوە و تەنیا بابەتی دابەشکردنی پۆستەکان ماوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا گفتوگۆ لەسەر ئەو بەشانەی ڕێککەوتنەکەیان دەکەن کە هێشتا یەکلانەبوونەتەوە و پێویستیان بە گفتوگۆ و دانوستانە.
لێدوانی فەرمی: پێش کۆبوونەوەکە، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤای ڕایگەیاند، " هەردوولا کۆک و هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دەبێت پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
سەعدی پیرە گوتیشی، شاندەکە هەمان شاندی باڵای جارەکەی دیکە و تاوەکو ئێستاش هیچ پۆستێک یەکلایی نەکراوەتەوە. باسی لەوەش کرد، کۆبوونەوەکانی ڕابردووی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کاریگەری ئەرێنی و زۆر باشی لەسەر کۆبوونەوەکان هەبووە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر، شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەكێتی کۆدەبنەوە و پرسی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ تەوەری سەرەکی گفتوگۆی کۆبوونەوەی ئەمجارەیان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: هۆشیار زێباری، ئەندامی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسیی، سەرۆکایەتیی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و هەریەک لە پشتیوان سادق، د.ئومێد سەباح و دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندەکەن، لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشەوە قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات و دەرباز کۆسرەت، ڕێواز فایەق، نزار ئامێدی، شاڵاو شێخ سەڵاح ئەندامانی شاندەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە






