ڕێباز حەملان: سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن بەقەدەر سەردانی ترەمپ بۆ كەنداو گرنگە
- هەواڵ
- 21 ئایار

ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک، نووسیویەتی: سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەم کاتە هەستیارەدا بۆ واشنتن، هێندەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئیمزاکردنی دوو گرێبەست بە بڕی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار، لە نێوان هەرێم و کۆمپانیا ئەمەریکییەکان، بووەتە هۆی پێشوازیکردنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەو گرێبەستانە، ئەمەش مانای وایە ترەمپ و حکومەتی ئەمەریکا پشتیووانی ئەو گرێبەستانە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق وتیشی، ئەم گرێبەستانە درێژکراوەی گرێبەستی پێشووترن، لەگەڵ ئەم کۆمپانیایانە، کە بە پێی یاسای نەوت و غاز ژمارە 22ـی ساڵی 2007 کراوە، واتە ئەم گرێبەستانە نوێ نین و تەواوکارین و تەواو یاسایی و دەستوورین، بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غاز کە لایەنەکانی پێکهێنەری حکوومەت تێدا بەشدارن، کراوە و نوێنەریان لە کاتی ئیمزاکردنەکە ئامادەبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێباز حەملان دەشڵێت، عێراق تائێستا نەیتوانیوە یاسای نەوت و غاز دەربکات، تا باسی نایاسایی گرێبەستەکە بکات، بۆیە با جارێ یاسا دەربکەن ئەوکات باسی نایاسایی گرێبەستەکە بکەن، سوودمەندی گەورەی ئەم گرێبەستە هەرێم و عێراقن، کە لە ڕووی بەرهەمهێنانی کارەبا و غازی ماڵان، ژێرخانێکی ئابووری پتەو دروست دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە نووسینەکەی ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوو لە ئاستی زۆر باڵا گفتوگۆ لەسەر پرسی پرۆسەی ئاشتی، وزە، دیپلۆماسییەت، وەبەرهێنان، بازرگانی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، سیاسی و ئەمنییەکان دەکات. لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و بە دڵنیاییەوە مەسرور بارزانی سەرکردەیەکی دونیابین و دووربینە و هەنگاوەکانی بۆ ئێستا و داهاتوویەکی دوورە کە زۆر پرشنگدار دەبێت بۆ گەلی کورد و هەرێمەکەمان و دەرئەنجامەکانی دەبینین.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 19-5-2025، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرجی' و 'وێسترن زاگرۆس'ی ئەمریکی، دوو گرێبەستیان لەبواری نەوت و وزە واژۆ کرد، گرێبەستەکان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبواری وەبەرهێنان لە کەرتی غاز و نەوت دەباتە قۆناغێکی دیکەوە و جگە زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز و نەوت، وادەکات بەهۆیانەوە کارەبا بۆ هەموو عێراق لەڕێگای بەرهەمبهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین





