فایلی خەڵک؛ خەڵکی گەڕەکی تەعجیلی نوێ بەدەست کەمیی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن
- هەواڵ
- 21 ئایار
ئاڤا نیوز
دانیشتوانی گەڕەکی تەعجیلی نوێ لەهەولێر خزمەتگوزارییان نییە و قایمقامی قەزای بنەسڵاوەش دەڵێت بەهۆی نەبوونی بودجە نەتوانراوە کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوانی گەڕەکی تەعجیلی نوێ لە قەزای بنەسڵاوە بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری وەک بێ ئاوی، تەواونەکردنی قوتابخانەی گەڕەکەکە و قیرتاو نەکردنی شەقام، دەناڵێنن.
لێدوانی فەرمی: دانیشتووێکی گەڕەکەکە بەناوی عوسمان محەممەد بە ئاڤای وت، هەفتەیەکە لەبەر بێ ئاوی خۆم نەشوشتووە، فەردەیەک جل و بەرگی پیسمان هەیە ئاو نیە بیانشۆین. میراوەکەش بەئەنقەست ئاومان بۆ بەرناداتەوە، هەر ماڵێکی بەدڵ نەبێت ئاوی پێ نادات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: جوان رەفیق، قایمقامی قەزای بنەسڵاوە بە ئاڤای وت: بەهۆی نەبوونی بودجە نەتواندراوە شەقامەکە قیرتاو بکرێت و قوتابخانەکەش تەواو بکرێت. سەبارەت بە ئاوەکەش ئێمە خۆمان چاودێر دەبین بەسەر ئەو کەسەی ئاو بۆ گەڕەکەکە بەردەداتەوە ناهێڵین بە میزاجی خۆی کار بکات.
جگە لەوەش تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو دەگات بە گەڕەکی تەعجیلی نوێ و هەموو هەولێر هەربۆیە بەیەکجاری دانیشتوانی گەڕەکەکە ڕزگاریان دەبێت لە بێ ئاوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
تیمی هەژمار من هۆشداری بە خانەنشینان دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
تیمی هەژمار من هۆشداری بە خانەنشینان دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ئاڤا میدیا شەش گەنجی کورد لە لیبیا دەگەڕێنرێنەوە کوردستان