دەستەی دەستپاكیی کوردستان: 421 بەرپرسی حكومی گەندەڵییان بەسەردا ساغبووەتەوە
- کوردستان
- 21 ئایار
ئاڤا نیوز
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی تایبەت بە ئاڤا ئاشكرای دەكات، لەماوەی ڕابردوودا 421 بەرپرسی حكومی دۆسیەی گەندەڵییان بەسەردا ساغبووەتەوە و لە دادگا سزا دراون.
چیرۆکی سەرەکی: لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی مۆری ئاڤا، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، وەڵامی ژمارەیەك پرسیاری تایبەت بە بنبڕكردنی دیاردەی گەندەڵی و كردنەوەی دۆسیە لەسەر گەندەڵكاران دایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەچوارچێوەی ئەركی ڕۆتینیی خۆیدا بۆ ئاشكراكردنی بەرژەوەندییە داراییەكان، دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، پاڵپشت بە ماددەی 14 لە ڕێنماییەكانی ئاشكراكردنی ئەستۆی دارایی ژمارە (2)ـی ساڵی 2016، ساڵانە ژمارەیەک بەرپرسی پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان، بانگهێشت دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەنوەر ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو سەدان دۆسیانەی لەماوەی ڕابردوودا ئێمە لە دەستەی دەستپاكی جووڵاندوومانە؛ 421 بەرپرسی حكومی، گەندەڵییان بەسەردا ساغبووەتەوە و بە بڕیاری كۆتایی دادگا، سزا دراون.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرە گشتییەكانی خانەنشین و ڕاوێژكارانی حكومی و فەرمانبەرانی پلە تایبەت و پلە یەك، بۆ زانینی سەروەت و سامانەكانیان، ساڵانە فۆرمی ئاشكراكردنی ئەستۆی دارایی پڕ دەكەنەوە و دەستەی دەستپاكی کوردستانیش بەگوێرەی داتاكانی نێو فۆرمەكە، هەڵسەنگاندنی دارایی بۆ فۆرمە گەڕاوەكان دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات






