
دوورگەی کریت لە یۆنان
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە دوورگەی کریتی یۆنان ڕوویدا و هۆشداری لە ڕوودانی زریانێکی دەریایی مەترسیدار دەدرێت.
وێنە گەورەکە: ڕوودانی بوومەلەرزە لە یۆنان بووە بە مەترسییەکی گەورە بۆ دانیشتووان و گەشتیارانی دوورگەکانی ئەو وڵاتە، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بۆ دووەمین جارە بوومەلەرزەی بەهێز ڕوودەدات، بوومەلەرزە یەکەمی ئەم هەفتەیە بە 5.9 پلەی ڕێختەر لە کەناراوەکانی دوورگەی کریت ڕوویدا کە گەورەترین دوورگەی یۆنانە و زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی دوورگەکانی هەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەسەڵاتدارانی یۆنان لە ڕێگەی میدیا فەرمییەکانەوە زانیارییان سەبارەت بە بوومەلەرزەکە بڵاوکردوە و ڕایانگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6.19 بوومەلەرزەیەک لە شاری هێراکلۆنی کریت بە قوڵایی 68 کیلۆمەتر و بە 6.1 پلەی ڕێختەر ڕوویداوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە، دەسەڵاتدارانی یۆنان داوا لە دانیشتووانی دوورگەی کریت دەکەن بە زووترین کات کەناراوەکانی دوورگەکە چۆڵ بکەن لە ترسی ڕوودانی زریانی دەریایی گەورە و دوورکەوتنەوە لە کارەساتی سرووشتی.
زانیاریی زیاتر: هەریەک لە تورکیا و میسر و ئیسرائیل ئەوەیان ڕاگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە چەند شوێنێکی جیاوازی وڵاتەکانیان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە