ئاڤا هۆکاری ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 22 ئایار

هەردوو لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیاربوو پارتی و یەكێتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بکەن، بەڵام یەکێتی لەبەر کەرکووک پەشیمان بووەتەوە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 7 مانگ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەماوەی ڕابردوو زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوان شاندی پارتی و یەکێتی بەڕێوەچوون لەم دواییەش پرسی بەشداریکردن بە یەک لیست بابەتێکی گەرم بوو، دواتر لەسەر ئاستی مەکتەب و دەزگای هەڵبژاردن کۆبوونەوە، بەڵام ڕێکنەکەوتن و بە جیا بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، لەمەڕ بەشداریکردن بە یەک لیست لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، هەردوولا چەند تێبینییەکیان هەبووە، بەڵام ئەوەی کە پڕۆژەکەی تێکداوە تێڕوانینی یەکێتی بووە، بە شاندی پارتییان گوتووە لەکەرکووک کێشەمان بۆ دروست دەبێت و بەپێی لێکدانەوەی خۆمان کورسییەک لەدەست دەدەین، بۆیە بە جیا بەشداری بکەین باشترە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی لە کەرکووک، پارتی و یەکێتی زیاتر لە 186 هەزار دەنگیان بەدەستهێنا، ئەگەر پێوانەی هەر کورسییەک 20 هەزار دەنگدەر بێت نۆ کورسی بەدەست دەهێنن، بەڵام بۆی هەیە بە چەند دەنگێک کورسی لە بەرژەوەندی لایەنێکی دیکە لەدەست بدەن، ئەمەش زیانەکەی زیاتر بۆ یەکێتییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن