
ژمارەیەک حاجخوازی کوردستان لە کێوی عارەفەی سعودییە
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی دابینکردنی ئاسانکاری و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ حەجخوازان، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند هەنگاوێکی پێویستی ناوە و هاوکات بودجەی تەرخانکراویشی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیاتر کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ بەشداریكردنی فەریزەی حەج بۆ حاجیانی هەرێمی كوردستان جیاواز دەبێت، بەو پێیەی بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و بە هەوڵی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە كۆمەڵێك خزمەتگوزاری و شایستەی نوێ و بەخۆڕایی بۆ حەجخوازانی هەرێمی كوردستان دەستەبەركردووە.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەمساڵ 450 پشك بۆ حاجیانی هەرێمی كوردستان زیاد كرا، پارساڵ 4865 كەس بەشداری فەریزەی حەجیان كرد بەڵام ئەمساڵ ڕێژەكە بۆ 5136 كەس بەرزكرایەوە.
- لە ساڵی 2023، حكومەتی هەرێم بە بڕی 330 هەزار دۆلار پاڵپشتیی پرۆسەی حەجی كرد، ساڵی ڕابردووش بە بڕی نزیكەی 3 ملیار دینار پاڵپشتی پرۆسەكەی كرد، بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵیش مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزیری ئەوقاف و كاروباریی ئایینی ڕاسپارد بە بڕی سەرووی 4 ملیار دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەج بكات.
- كەمكردنەوەی تێچووی گەشتی حەج بۆ هەر حاجییەك، بەجۆرێك؛ بەڕێگەی وشكانی لە (شەش ملیۆن و 350 هەزار دینار) بۆ ( پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینار) واتە هەر حەجخوازێك تێچووی گەشتەكەی 850 هەزار كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە هەزار و 646 حاجیی كوردستان سوودمەند بوون.
- كەمكردنەوەی تێچووی گەشتی حەج بۆ هەر حاجییەك كە بەڕێگەی ئاسمانی گەشت دەكات لە ( حەوت ملیۆن و 650 هەزار دینار) بۆ ( حەوت ملیۆن دینار) بەهۆیەوە سێ هەزار و 490 حاجی لێی سوودمەند بوون.
- 50 فەرمانبەر لە وەزارەت ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە، 25 پزیشك و كارمەندی تەندروستی، 39 ڕێنیشاندەری ئایینی، 5 موفتی، 112 خاوەن كۆمپانیای حەج و عومرە، سێ شێف كە ڕۆژانە سەرپەرشتیی چێشتی حاجیان دەكەن، هاوسەفەری حاجیانی كوردستانن و سەرجەمی تێچووی گەشتەكانیان لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
ئەمەش بزانە: هەروەها ئەمساڵ چەندین خزمەتگوزاری و پێداویستی دیکە پێشکەش بە حەجخوازانی هەرێمی کوردستان دەکرێت لەوانە:-
- پێدانی دیاریی جۆراوجۆر بە حاجیان بەخۆڕایی.
- دابینكردنی ئێلەگ بۆ پیاوان و چەفیە بۆ ئافرەتان .
- دابینكردنی سەرجەم دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ حاجیان بەخۆڕایی.
- دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون لەنزیكترین خاڵی حەرەمی مەككە، بەجۆرێك حاجیانی كورد دەتوانن سەرجەم نوێژە فەرزەكان بەپیادە و بە كاتێكی كورت بگەنە مزگەوتی حەرەم.
- دابینكردنی هەر سێ ژەمی خۆراكی ڕۆژانە بەشێوەی بۆفیەی كراوە بە سەرپەرشتیی شێفی شارەزا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






