
دیمەنی بارهەڵگرێک لەکاتی بارکردنی سەوزە و میوە
ئاڤا نیوز
کشتوکاڵی هەولێر بەردەوامە لە پێدانی پشتگیری بە جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، هەموو ڕۆژێک 150 پشتگیری بۆ هەناردەکردن دەدرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە دەستپێکی وەرزی هاوین، هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی شارەکانی کوردستان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستپێدەکات، ئەو بەرهەمانەی ئێستا لە هەولێرەوە هەناردە دەکرێن پەتاتە، ترۆزی، خەیار، کودی، پیاز و شوتییە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، ڕۆژانی هەینیش بەردەوامین لە پێدانی پشتگیری بە جووتیاران، هەر پشتگیرییەک بۆ بارهەڵگرێکی 10 تا 20 تۆنییە، ڕۆژانە سێ هەزار تۆن هەناردە دەکرێت، ئەو ژمارەیە مانگانە دەکاتە 90 هەزار تۆن، ئامانج ئەوەیە ئەمساڵ ڕێژەکە لە ساڵی پار زیاتر بێت، ساڵی ڕابردوو 750 هەزار تۆن سەوزە و میوە هەناردە کرابوو.
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ئەمانەشی وت:
٠ لەلایەن بازگەکانی عێراق سەرئێشە بۆ جووتیارانی کوردستان دروست دەکرێت، چەند سەعات لە بازگەکان ڕادەگیرێن و گرفتیان بۆ دروست دەکەن و تەنانەت بارهەڵگر دەگەڕێنرێتەوە.
٠ ئەو بارهەڵگرەی سەرووی 20 تۆنی بێت و ساردکەرەوەی پێوەبێت ناهێڵن بچێتە شارەکانی دیکەی عێراق.
٠ پەتاتە خواستی زۆری لەسەرە و لە عەلوەی هەولێر هەر کیلۆیەکی 400 دینار دەکات.
٠ بە نیازن لە هەفتەی داهاتووەوە، جگە لە بەیانیان، ئێوارانیش لە کاتژمێر چوار تا شەش پشتگیری بۆ جووتیاران بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات