سعودیە و فەرەنسا کۆبوونەوەی لووتکە بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل ڕێکدەخەن
- هەواڵ
- 24 ئایار

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە
ئاڤا نیوز
فەرەنسا شانبەشانی سعودیە ئامادەکاریی بۆ لووتکەیەکی نێودەوڵەتی دەکات لەبارەی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین و ئیسرائیل. بڕیارە لووتکەکە لە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا میوانداری هەر یەکە لە هاوتا سعودی، ئوردنی و میسرییەکەی کرد بۆ ئەوەی لووتکەیەک سەبارەت بە چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین و ئیسرائیل هاوکات کۆکردنەوەی پشتگیریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بکەن، کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لووتکەکە لە مانگی شەشی داهاتوو دەست بە کارەکانی بکات.
لێدوانی فەرمی: ئان کلێر لێجندر، ڕاوێژکاری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، پێویستە بەپەلە بەدوای چارەسەرێکی سیاسیدا بگەڕێین، هاوکات پێویستە لووتکەی مانگی حوزەیران هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە بێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی چارەسەری دوو دەوڵەت، دەبێت لە لووتکەکەدا کار بکەین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین.
ئەمەش بزانە: بڕیارە کۆنفرانسەکە ڕۆژانی 17|20ـی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن و تاوەکو ئێستا سەرەڕای هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان نەتوانراوە ئاگربەستێکی گشتگیر و هەمیشەیی لە کەرتی غەززە ڕابگەیێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






