ئاڤا نیوز
لە کۆنفرانسی ئەمڕۆی هەردوو باڵەکەی بزوتنەوەی گۆڕان [گردی زەرگەتە و گەڕەکی کوردسات] گرژی دروست بوو، کۆمیسیۆن بەشێوەیەکی کاتیی کارەکانی ڕاگرت و ژمارەیەک لایەنگری گۆڕان هەوڵیاندا بچنە ناو هۆڵەکە و پۆلیس ڕێگری لێ کردن.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ شەممە 24-5-2025، كۆنفڕانسی نیشتمانیی هاوبەشی دوو ئاراستە جیاوازەكەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، تەنیا 1200 كەس بۆیان هەیە بەشداریی لە كۆنفرانسەكە بكەن و ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو گرفتەی لەنێوان هەردوو باڵەکە هەیە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا نیوز لەبەردەم هۆڵی کۆنفراس ڕایگەیاند، لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بزووتەوەی گۆڕان لەنێوان باڵی گردەکە و باڵی کوردسات شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو، بەڵام پۆلیس بە داری کارەبایی لەیەکی جیا کردنەوە. (لەمکاتە لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان پەلاماری پەیامنێری ئاڤا دەدەن و بۆ ماوەیەک ڕووماڵکردنی ڕادەگرن).
زانیاریی زیاتر: چۆمان مەحمود دەڵێت: هەردوو باڵەکە یەکدی بە لادان لە دەستوور و ڕێبازی نەوشیروان مستەفا تۆمەتبار دەکەن. باڵی کوردسات دەیەوێت گۆڕانکاری لە پەیڕەو بکات و ناوی ڕێکخەر بۆ سەرکردە بگۆڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی لایەنگرانی گۆڕانی کوردسات لە کۆنفرانسەکە لە لایەنگرانی گۆڕانی گردەکە زیاترە، بە جۆرێک ژمارەیان زیاتر لە 500 کەسە، هەرچی گۆڕانی گردەکەیە ژمارەیان 360 بۆ 370 کەسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا