
ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر و تۆماس باراک، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا
ئاڤا نیوز
نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا نەخشەڕێگایەک پێشکەش بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا دەکات.
وێنە گەورەکە: لەمیانی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە سعودیەوە بڕیاریدا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت، دواتریش هەر لە سعودیە ڕێککەوتی 14ـی 5ـی 2025 لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبووە، بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانیش لە کۆبوونەوەکەیاندا کە محەممەد بن سەلمان ئامادەی بوو و ئەردۆغانیش بە تەلەفۆن بەشداریکرد، ترەمپ چەند مەرج و داواکارییەکی ئاراستەی سەرۆکی سووریا کرد.
لێدوانی فەرمی: تۆماس باراک، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا ڕایگەیاند، لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبوونەوەی کردووە و نەخشەڕێگایەکی پێشکەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی دوورخستنەوەی چەکدارە بیانییەکان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کە بەشێک بوون لەو نەخشەڕێگایە، گفتووگۆیان لەبارەوە کراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا داوای لە نێردراوی دۆناڵد ترەمپ کردووە پرۆسەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا خێراتر بکرێت و هاوکار بن لە دووبارە بوونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووریی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا





