سەدان خانەنشین بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان لەبەردەم بانکەکانی سلێمانی کۆبوونەتەوە
- کوردستان
- 25 ئایار

ژمارەیەک خانەنشین لەبەردەم یەکێک لە بانکەکانی سلێمانی کۆبوونەتەوە
ئاڤا نیوز
سەدان خانەنشین لەبەردەم بانکەکانی سلێمانی کۆبوونەتەوە و ئاڤا میدیا دوایین هەوڵی بانکەکان بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان لەو سنوورە ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان، ژمارەیەکی زۆری خانەنشینان سەردانی بانکەکانی سلێمانیان کردووە، ئەمەش قەرەباڵغییەکی زۆری لە بەردەم بانکەکان دروست کردووە، خانەنشینان چەند کاتژمێرێک لەبەردەم بانکەکان دەوەستن، بەهۆی پاڵاپەستۆ و سەرەگرتنی بەردەم بانکێکیش، تەندروستی خانەنشینێک تێکدەچێت و دەبوورێتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند: ئەو کێشەیە لە بانکەکانی مەڵکەندی 2، مەڵکەندی 6، باخان، کوردسات، تووی مەلیک و مەجی بەگ لە سلێمانی دروست بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەدان خانەنشین لە گوند و ناوچەکان سەردانی بانکە بازرگانیەکانیان کردووە، بەشێکیان چەند ڕۆژێکە نۆرەیان گرتووە و ناتوانن مامەڵەکانی تایبەت بە خانەنشینی تەواو بکەن، ئەمەش نیگەرانیی خانەنشینانی لێکەوتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا لە سەرچاوەیەکی ئاگەدارەوە زانیویەتی، بانکەکان لیژنەکانیان بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی تایبەت بە خانەنشینان فراوانتر دەکەن و هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی خێراتر کارەکانیان تەواو بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






