
ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا ئاشکرای دەکات لە کاتی سەردانەکەی پووتین بۆ هەرێمی کورسک، هێلیکۆپتەرەکەی ڕووبەڕووی هێرشی درۆنیی ئۆکراینا بووەتەوە، بەڵام تەواوی هێرشەکان تێکشکێنراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یوری داشکین، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا ڕاگەیاند، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لەنێوان ڕۆژانی 20 و 22ـی مانگی 5ـی ئەمساڵ لەکاتی سەردانێکیدا بۆ هەرێمی کورسک بە درۆن هێرش کراوەتە سەر هێلیکۆپتەرەکەی لەلایەن هێزەکانی ئۆکرایناوە. بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا توانیویەتی هێرشەکە تێکبشکێنێت و پووتین بە سەلامەت لەو هەوڵە ڕزگاری بووە.
فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا دەشڵێت، لە هێرشەکەدا نزیکەی هەزار و 177 درۆنی ئۆکراینا لەلایەن سیستمی بەرگریی ڕووسیاوە تێکشکێنراوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش سەردانەکەی پووتین بە چەند ڕۆژێک، سوپای ڕوسیا دوای شەڕ و و پێکدادانی قورسی چەند ڕۆژە، توانیبووی هەرێمی کورسک کۆنترۆڵ بکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، بە پێچەوانەی ڤۆلۆدێمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، پووتین هەوڵی داوە خۆی لە سەردانیکردنی ناوچە جەنگییەکان بەدوور بگرێت.
باکگراوند: لە ئابی 2024ـەوە سوپای ئۆکراینا دەستی بەسەر بەشێک لە هەرێمی کورسکی ڕووسیادا گرتبوو، بەڵام لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵدا، مۆسکۆ توانی هەرێمەکە لە سوپای ئۆکراینا پاکبکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






