
یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی سعودیە لە یەکێک لە بیابانەکانی ئەو وڵاتە
ئاڤا نیوز
لە سعودیە "شۆڕشی کرانەوە" دەستیپێکردووە، لەپاڵ بەڕێوەبردنی سەدان ئاهەنگی گۆرانیی و موزیک و ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی، لە ساڵی داهاتووەوە حکومەتی وڵاتەکە هەنگاوێکی دیکە دەنێت و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە 600 شوێنی وڵاتەکەیدا ئاسایی دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە سعودیە تا ساڵی 1951 خواردنەوە کحولییەکان ڕێگەپێدراوبوو، بەڵام لەو ساڵەدا و لە بۆنەیەکدا یەکێک لە شازادەکانی ئەو وڵاتە بەناوی مشاری بن عەبدولعەزیز تەقەی لە سیرێل عوسمان، جێگری کونسوڵی بەریتانیا لە جەددە کرد، بەهۆی ئەوەی ڕەتیکردبووەوە پەرداخێکی دیکەی مەشروبی پێبدات، بەوهۆیەش ساڵی 1952 مەلیک عەبدولعەزیز پادشای سعودیە قەدەغەی گشتی بەسەر خواردنەوە کحولییەکاندا سەپاند، مشاریش بە کوشتن سەرکۆنە کرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی واین ئینتێڵجێنس-ی بەریتانی کە تایبەتمەندە بە هەواڵ لەسەر خواردنەوە کحولییەکان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ڕوانگەی سعودیە 2030 و خۆئامادەکردن بۆ جامی جیهانی تۆپی پێ 2034، شانشینی سعودیە بڕیاریداوە ڕێگە بە فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە 600 شوێنی مۆڵەتپێدراوەی وڵاتەکەیدا بدات.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکە هۆتێلە پێنج ئەستێرەکان، هاوینەهەوارە ئاست بەرزەکان، باڵیۆزخانەکان، ناوچە گەشتیارییەکانی وەک نیوم و سندالە، کۆمەڵگەی بیانییەکان و ڕووداوە نێودەوڵەتییەکان گرنگەکان لەخۆدەگرێت، واتە تەنیا لەو شوێنانە خواردنەوە کحولییەکان بەردەست دەبن.
قووڵتر: بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ئەو خواردنەوەوانەی ڕێژەی کحول تیایاندا 20% زیاترە هەر بە قەدەغەکراوی دەمێننەوە، هاوکات لە شوێنە گشتییەکان، ماڵەکان، دووکانەکان و بۆ مەبەستی کەسی، فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان هەر بە قەدەغەکراوی دەمێنێتەوە، بەوتەی دەسەڵاتدارانیش ئەم هەنگاوە دەستبەسەرداربوون نییە لە بەها کولتوری و ئاینییەکان بەڵکو بەدیهێنانی هاوسەنگییە لە نێوان کرانەوەی ئابووری و پاراستنی ناسنامەی نیشتمانیی وڵات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سعودیە لە چوارچێوەی ڕوانگەی 2030 کە محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، کار بۆ هەمەجۆرکردنی داهاتەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت دەکات، ئەویش لە ڕێگەی گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری، ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی، ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ لە ڕێگەی کەرتەکانی میوانداریکردن و بەسەربردنی کاتەوە، ئەم هەنگاوەش بە ڕێگەپێدانی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان پێشتر لە ئیمارات و بەحرەین جێبەجێکراوە، وەک کرانەوە و هەوڵێک بۆ ڕاکێشانی زیاتری گەشتیار و زیادکردنی جوڵەی ئابووری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە