لە هەولێر ماتۆڕسوارێک بەتۆمەتی گێچەڵ بە کچان دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئاسایشی هەولێر ماتۆڕسوارێکی گەنج دەستگیر دەکات کە کاری گێچەڵکردن و بێزارکردنی کچان و ئافرەتان بووە.

چیرۆکی سەرەکی:
لەگەڕەکی هەڤاڵان لە شاری هەولێر، کچێک بەدوای براکەی چووە بۆ قوتابخانە بێهینێتەوە، گەنجێک توانجی لەم کچە داوە و بە ماتۆڕەکەی شکاندوویەتیەوە سەری. کچەکەش مۆبایلی دەرکردووە و ڤیدیۆی گرتووە.

چی ڕوویدا: دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، ئاسایشی هەولێر بە بابەتەکە دەزانێت و ڕاستەوخۆ مەفرەزە دەردەکەن و دەیدۆزنەوەو دەستگیری دەکەن.

بەدواداچوونی ئاڤا: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا چاوپێکەوتنی لەگەڵ گەنجەکە کردووە، وتوویەتی زۆر هەڵەم  و داوای لێبوردن دەکەم.

زانیاریی زیاتر: گەنجەکە خەڵکی قەزای تەلەعفەری سەر بە پارێزگای موسڵە، لە ترسی داعش هەڵهاتبوون بۆ هەولێر، هەشت ساڵە لیرەیە سەوزە و میوە دەفرۆشێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ