نێچیرڤان بارزانی: پەیامی دڵنیایی بە مەسیحییەکان دەدەین میراتی باب و باپیرانیان پارێزراوە
- کوردستان
- 26 ئایار

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە کۆنفرانسی ساڵانەی زانکۆی کاسۆلیکیی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پێشکەش کرد و دڵنیایی بە مەسیحییەکان دا کە کەنیسە و شوێنە ئاینییەکانیان پارێزراو دەبێت.
وێنە گەورەکە: زانکۆی کاسۆلیکیی هەولێر، ساڵانە کۆنفراسی تایبەت بە کاروباری مەسیحییان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات، بۆ ئەمساڵ پرسی کۆنفراسەکە تایبەت بوو بە بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی وەقفی کەنیسەکان.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسەکە وتی، لە سەرەتای دامەزراندنی پەرلەمانی کوردستان داکۆکیمان لە بەشداری پێکهاتەکان کرد لە بەڕێوەبردنی حکومەت و پەرلەمان، ئەو بەیەکەوە ژیانەی لە کوردستان هەیە هێزێکی زۆری بە هەرێمەکەمان بەخشیووە، بووەتە مایەی دەوڵەمەندی و سەقامگیری.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکە ئەمانەشی وت:
- کاتێک داعش لە ساڵی 2014 هێرشی بۆ ناوچەکان دەستپێکرد، مەسیحییەکان بە ئازار و مەینەتی زۆر تێپەڕین، هەرێمی کوردستان بە سەرکردایەتی و خەڵکەکەی دەریانخست دەبنە پەناگە و نیشتمانی دووەم بۆیان.
- کەنیسە و شوێنەوارەکانی مەسیحییەکان، بەشێکن لە دەوڵەمەندی شارستانی کوردستان و ناوچەکە.
- پاڵپشتی لە خێرا دەرکردنی یاسایەک بە ئەوقافی مەسیحییەکان دووپات دەکەینەوە، ئەم یاسایە دەبێتە گرەنتییەکی یاسایی و دەستووری بۆ پاراستنی میراتە مێژووییەکانی مەسیحییەکان لە عێراق.
- داوا لە سەرۆکی کەنیسەکان دەکەم، بەردەوام بن لە داڕشتنی یاسای باری کەسی مەسحییەکان، ئەم یاسایە دەبێتە بنەمایەکی گرنگ لە پاراستنی تایبەتمەندییەکانی مەسیحییەکان.
- مەسیحییەکان و پێکهاتەکان لە کوردستان میوان نین، بەڵکو خاوەن و هاوبەشی ڕەسەنی ئەم نیشتمانەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






