
بەشی دووەمی درامات "عالەم ست وەهبیە" مانگی ڕابردوو دەستی بە پەخش کردووە
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پەرلەمانتاری شیعە بەتۆمەتی "سووکایەتیکردن بە هێما ئاینییەکان" داوای ڕاگرتنی درامایەک دەکەن، لە بەرامبەردا دیوانی وەقفی شیعی ڕێوشوێنی یاسایی و دەستووری دژی دەگرێتەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: "عالەم ست وەهبیە" درامایەکی عێراقییە و بەشی یەکەمی ساڵی1997 بەرهەمهێنراوە، ئەوکاتیش کێشەی هەبووە و ماوەیەک پەخشکردنی ڕاگیراوە. بەشی دووەمی مانگی ڕابردوو لە تەلەفزیۆنی utv دەستی بە پەخش کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ژمارەیەک پەرلەمانتاری شیعە لە نووسراوێکدا داوایان لە پەرلەمانی عێراق کردووە بەهۆی ئەوەی دراماکە سووکایەتی بە هێما ئاینییەکان کردووە پەخشکردنی ڕابگیرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دیوانی وەقفی شیعی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕوونی کردووەتەوە، بۆیان دەرکەوتووە "ئەکتەرانی دراماکە بە ئەنقەست سووکایەتی بە هێما ئاینییەکان" دەکەن.
زانیاریی زیاتر: دیوانی وەقفی شیعی "هەموو ڕێکارێکی دەستووری و یاسایی پێویستی" بەرامبەر دراماکە گرتووەتەبەر.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
10 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول