
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو ژمارەیەک کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجام دەدرێن، بۆیە داوا لە پەرلەمانتاران دەکات خۆیان ئامادە بکەن و ئامادەی دانیشتنەکانیش بن.
بۆچی گرنگە: بەهۆی ناکۆکی ناوماڵی شیعە و بەتایبەتیش ئاڕاستەی محەممەد شیاع سوودانی و نووری مالیکی، چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی حوزەیراندا پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی عێراق گەرم بکرێتەوە، لەئەگەری تێپەڕاندنی هەموارەکەشدا ڕاستەوخۆ وادەی هەڵبژاردن بۆ بەهار یان هاوینی ساڵی 2026 دوادەکەوێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا، باس لە پڕۆژەیاساکانی بەردەست لیژنەکان و گەرەنتیکردنی ڕەخساندنی ژینگەیەکی یاسادانان و سیاسیی لەبار بۆ هەڵبژاردن کراوە.
- سەرۆکایەتی پەرلەمان داواشی لە پەرلەمانتاران کردووە خۆیان بۆ ژمارەیەک کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق لە مانگی دووەمی وەرزی پشوودان ئامادە بکەن، ئەویش بۆ بەدیهێنانی ژمارەیەک شایستەی یاسادانانی گرنگ کە ڕەنگدانەوەی خواستی ئەم قۆناغە دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن