
ناکۆکی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
هێرشە بەردەوامەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا سەرۆکی ئەمریکای بێزارکردووە، لەبەرامبەردا دەیەوێت بە زووترین کات ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان هەردوولا ڕابگەیێندرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بیر لە سەپاندی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئاشكرایکردووە،'' ترەمپ لەم هەفتەیەدا بیر لە سەپاندنی سزا ئابووری بەسەر مۆسکۆ دەکاتەوە، بەهۆی بێزاری ئەو لە هێرشە بەردەوامەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و خاوبوونەوەی خێرایی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان هەردوولا''.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەمان سەرچاوە ئاشکرای دەکات، پێدەچێت ئەم سزایانە کەرتی بانکی لەخۆ نەگرێت، بەڵام بە ئامانجی فشارخستنەسەر سەرۆکی ڕووسیا بژاردەکانی دیکە لەسەر مێزن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ترەمپ هۆشدارییەکی تووند بە هاوتا ڕووسییەکەی داوە، سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی ئۆکراینا و وتیشی، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ پووتین هەیە بەڵام ئەو ئێستا بەتەواوی شێت بووە، لە وەڵامی پرسیارێکیش سەبارەت بە سەپاندنی سزای نوێ وتی ''بەدڵنیاییەوە سزا دەسەپێنێم''.
بۆچی گرنگە: هەمان سەرچاوە باسی لە کشانەوەی ئەمریکا لە پرۆسەی ئاشتی نێوان هەردوولا کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، ترەمپ لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بێزار بووە و بیر لەوە دەکاتەوە کە بە تەواوی دەستبەرداری دانوستانەکان بێت، ئەگەر دوایین هەوڵەکان شکستی هێنا، بۆیە ڕوون نییە ئەگەر ئەمریکا لە پڕۆسەی ئاشتی بکشێتەوە چی ڕوودەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 430 هەزار قوتابی بەشداری پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە سلێمانی دەکەن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە