
دیمەنێک لە کەمپی هۆل کە ژن و منداڵانی ئەندامانی ڕێکخراوی داعشی تێدا دەژین
ئاڤا نیوز
ئیدارەی سەربەخۆی ڕۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعش کە بە ڕەچەڵەک سوورین، لە کەمپی هۆلەوە بۆ زێدی خۆیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی حکومەتی سووریا گەیشتە ڕێكکەوتن.
لێدوانی فەرمی: شێخمووس ئەحمەد، سەرۆکی نووسینگەی کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: ڕێککەوتنەکە بریتی بوو لە دانانی میکانیزمێکی هاوبەش بۆ گەڕاندنەوەی خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعش کە بەڕەچەڵەک سوورین لە کەمپی هۆلەوە بۆ ناوچەکانیان لە ناوخۆی سووریا.
ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێککەوتنەکە دوای کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی دێت کە ڕۆژی دووشەممە لە کەمپی هۆل لەنێوان شاندێکی حکومەتی سووریا و شاندێکی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و نوێنەرانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمپی هۆل لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)دایە، دەکەوێتە باشووری شاری هۆل لە پارێزگای حەسەکە و نزیک سنووری عێراق کە خێزان و منداڵانی ئەندامانی داعشی تێدایە.
ئەمەش بزانە: نزیکەی 43 هەزار کەس کە پێکدێن لە ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراونەتەوە کە خەڵکی چەندین وڵاتن. لەو ژمارەیەش 18 هەزاریان خەڵکی عێراقن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






