تەنیا 250 مامۆستا و فەرمانبەری خوێندی کوردی لە کەرکووک ماون لە هەژماری من تۆمار بکرێن
- کوردستان
- 27 ئایار

گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە دوو ڕۆژی داهاتوودا تەواوی مامۆستا و فەرمانبەرانی خویندنی کوردی لە کەرکووک، خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار دەکەن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان مووچەخۆرانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی، ئەگەر تاوەکوو 1-6-2025، دەست بە مامەڵەی خۆتۆمارکردن لە "هەژماری من" نەکەن، ئەوا مووچەیان ڕادەگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆی نزیکەی هەشت هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، نزیکەی حەوت هەزار و 750 کەس خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار کردووە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا هەموویان لە کەرکووک تۆمار بکرێن.
لێدوانی فەرمی: کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا پێنج هەزار و 900 کەس خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار کردووە، هەروەها ڕۆژانە نزیکەی 300 کەس لە بانکی چەمچەماڵ کارتەکانیان وەردەگرنەوە و پرۆژەکە پێشوازییەکی باشی لێکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی کامەران عەلی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی هەزار 700 کەسی دیکە فۆرمەکانیان پڕکردووەتەوە، بەمەش تەنیا نزیکەی 250 کەسێک ماون فۆرمەکانیان پڕ بکەنەوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا تەواوی مامۆستا و فەرمانبەران خۆیان لە هەژمارەکە تۆمار بکەن.
بۆچی گرنگە: بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، کارئاسانی تەواویان بۆ دەکات، چونکە لە ڕابردوودا دەبوو بانکی ناوەندیی پارەی مووچەکانیان لە هەولێرەوە ڕەوانەی سلێمانی بکات، لەوێشەوە ڕەوانەی کەرکووک بکرێت و پێیان بدرێت، بەڵام بە خۆتۆمارکردنیان لە "هەژماری من"، ڕزگاریان دەبێت و ئەو کێشەیان چارەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






