
سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ لای مەهەپە (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
شاندێکی دەم پارتی سەردانی دەوڵەت باغچەلی کرد و لەسەر پرسی ئاشتی لە تورکیا کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بە دروستکردنی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی لێکەوتەکانی بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی تورکیا بەردوامی هەیە و هەموو لایەنەکان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی هەنگاو و بڕیارەکان دەکەن بۆ سەرخستنی پرسی ئاشتی لە تورکیا، ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی دەوڵەت باغچەلی، سەرۆکی مەهەپەیان کرد و بۆ ماوەی 40 خولەک کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەم پارتی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی مەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا، بەیاننامەیەکی فەرمییان بڵاوکردەوە و کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی ناوبرد و ڕایگەیاند: هەڵسەنگاندن بۆ ڕووداوەکانی دوای "بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" ئۆجەلان، قۆناغەکانی پرۆسەی ئاشتی، کۆتا دیداری ئیمراڵی و بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە کراوە.
- هەنگاوەكان بۆ دروستكردنی كۆمیسیۆنێك لە پەرلەمانی توركیا و بە بەشداری سەرجەم پارتە سیاسییەکان لە پێناو پرسی ئاشتی و چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم پرسەکە بڕیاری لەسەر دراوە و كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
- بڕیاروایە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دروستكردنی كۆمسیۆنی سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی، شاندی دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا لەگەڵ شاندی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار كۆببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە