
د.ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروردەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردە ڕایدەگەیێنێ، سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و پۆلە ناکۆتاکان لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکی تایبەت بە وەزارەتی پەروەردەوە ڕادەگەیێنرێت.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و پۆلە ناکۆتاکان لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی هەڵسەنگاندنەوە بڵاو دەکرێتەوە.
وەزیری پەروەردە داوایەک لە قوتابیان دەکات، کە "پێویست ناکات فشار لەسەر ئەپلیکەیشنەکە دروست بکەن و کەی ئەنجامەکان ڕاگەیێنران، با سەردانی ئەپلیکەیشنەکە بکەن. هەموو قوتابییەکیش کۆدێکی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ وەرگرنتەوەی ئەنجامەکان."
لەلایەکی دیکە: لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزە، وەزیری پەروەردە بە ئاڤای گوت: هەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچی پەیوەستە بە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکان، ئالان حەمەسەعید دەڵێت، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە پرسیارەکانی پۆلی 12ببینێت و بەرەبەیانیی ڕۆژی تاقیکردنەوە پرسیارەکانی پۆلی 12 دەگەنە هۆلەکانی تاقیکردنەوە، هاوکات وێنەگرتنی هەر پرسیارێک دەبێتە هۆی بێبەشکردنی قووتابی لە تاقیکردنەوە و نمرەکانی.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی وەزیری پەروردە:
-چیتر مەراسیم بۆ قوتابییە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی پۆلی 12 ناکەین.
-ئەمساڵ گۆڕانکاری لە پرۆسەی خوێندندا دەکەین.
-لە کابینەی نۆیەمدا 214 قوتابخانە دروستکراون.
-زیاتر لە هەزار و 670 قوتابخانە نۆژانکراونەتەوە.
-ژمارەی خانەنشینبوونی مامۆستایان تا کۆتایی مانگی هەشت دەگاتە زیاتر لە حەوت هەزار و 500 مامۆستا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات