
دیمیتری مێدڤیدیڤ، سەرۆکی پێسووی ڕووسیا و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ڕووسیا وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و هەڕەشەی هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی دەکات.
وێنە گەورەکە: بە هەوڵدان بۆ کوشتنی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ڕێگەی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینی بۆ سەر هەلیکۆپتەری پووتین لە هەرێمی کورسک، هەموو هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ ڕێککەوتنامەی ئاشتی و کۆتایهێنان بە جەنگ بەفیڕۆ دەچن، چونکە ڕووسیا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی جیاواز لە ماوەی سێ ساڵی جەنگ هێرشی بۆ سەر کیێڤ و ئۆکراینا دەستپێکردووە، دۆناڵد ترەمپ لە بەرامبەر ئەم وەڵامەی ڕووسیا پووتینی بە شێت ناوبرد و ڕایگەیاند " پووتین یاری بە ئاگر دەکات."
لێدوانی فەرمی: دیمیتری مێدڤیدیڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا لە ئەکاونتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و نوسیویەتی: پەیوەست بە وتەکانی ترەمپ سەبارەت بە پووتین کە دەڵێت، یاری بە ئاگر دەکات و ڕووداوی زۆر خراپ بۆ ڕووسیا دێتە پێش، من تەنها یەک شتی زۆر خراپ دەزانم، ئەویش جەنگی سێیەمی جیهانییە. هیوادارم ترەمپ لەم قسەیەم تێبگات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، پێشتر لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال ڕایگەیاند: ئەوەی پووتین نایزانێت ئەوەیە، ئەگەر من نەبوومایە شتی زۆر خراپ بۆ ڕووسیا ڕوویدەدا، مەبەستم لەم قسەیەم ئەوەیە کە پووتین یاری بە ئاگر دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست داوای کۆبوونەوەی خێرای لەگەڵ هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و ئەمریکا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





