لە مانگی داهاتووەوە مامەڵەی کارتی نیشتیمانیی تەنیا بە نۆرەی ئەلیکترۆنی دەکرێت
- هەواڵ
- 28 ئایار

ژمارەیەک کارتی نیشتمانیی
ئاڤا نیوز
لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی هەولێر مامەڵەی کارتی نشتمیانی تەنیا بە نۆرەی ئەلیکترۆنی ڕایی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی تۆمارکردنی فۆڕمی نوێی خۆراک بە شێوەی ئەلیکترۆنی کە پێویستی بە کارتی نشتیمانی هەیە، هاوکات لەگەل هاتنی پشووی هاوینە قەرەباڵغی زۆر لە فەرمانگەکان دروست بووە، بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەرەبالغیە لەسەرەتای مانگی داهاتوو کار بە سیستمی نۆرەی ئەلیکترۆنی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەمید سهێل نەجمەدین عەولا، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و باری شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: پێویستە پێش سەردانی کردنی هاونشتیمانیان بۆ بەرێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی هەولێر و گشت فەرمانگەکانی کارتی نشتیمانی سەر بە پارێزگای هەولێر نۆرەی ئەلکترۆنی هەبێت .
زانیاری زیاتر: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەمە بەرواری 2025-06-01، دەچێتە بواری جێبەجێ کردن.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سنووری پارێزگای هەولێر 30 فەرمانگەی کارتی نشتیمانی هەن و تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 200 هەزار کەس کارتی نیشتمانییان وەرگرتووەتەوە.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە قەرەبالغی فەرمانگەکان کەم دەبێتەوە و هاونشتیمانیانیش ئاسانتر مامەڵەکانیان ڕایی دەکرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بۆ ئەو کەسانەی کارتی نشتیمانیان پارێزگاکانی دیکەی عێراقە دەتوانن بە نۆرەی ئەلیکترۆنی مامەڵەکانیان لە بەشی تۆماری ناوەندی فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕایی بکەن.
لینکی تۆماری ئەلیکترۆنی بۆ هەردوو سیستمی ANDROID و IOS
ios
البطاقة الوطنية on the App Store
ANDROID
البطاقة الوطنية - Apps on Google Play
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد