
کۆبوونەوەی ڕائید مالیکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیێنێت، وڵات تووشی قەیرانی دارایی ڕاستەقینە بووەتەوە و قەرزەکان بۆ زیاتر لە 130 ملیار دۆلار بەرزبوونەتەوە، بەهۆی کورتهێنانیشەوە تەنانەت ناتوانرێت مووچەش دابین بکرێت.
وێنە گەورەکە: عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە و بڕە پارەیەکی زۆریش قەرزدارە، لە ڕابردووشدا بەهۆی نەبوونی پارەی کاش، بڕیاری دا دەست بۆ پارەی دانراوی هاووڵاتیان بۆ باج و بیمە لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید ببات تاوەکو بتوانێت بۆ مووچە خەرجی بکات. ئێستا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وەزارەتی دارایی دەستی بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بردووە.
لێدوانی فەرمی: ڕائید مالیکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی خشتەی بودجەی ئامادەنەکردووە بەهۆی ئەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕەتیکردووەتەوە پارە دابین بکات بەهۆی کورتهێنانەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە داهاتی ئێستا "تەنانەت بەشی دابینکردنی مووچەش ناکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کێشەی بۆ مووچەی ئەم مانگە دروست کردووە. نووسراوێکی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی کوردستان، دەڵێت تەواو پارە نانێرم، بەشی هەرێمی کوردستانم ناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی زیاتر لە ملیۆنێک قوتابی بڵاوکرایەوە
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
مەشعان جبووری: كشانەوەی كورد لە پرۆسەی سیاسی، عێراق دەهەژێنێت
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی زیاد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
34 خولەک لەمەوپێش
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووانی پرۆژەكەش قەرەبوو دەكرێنەوە
29 ئایار
لە عێراق سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت دەستگیر دەکرێن
28 ئایار
سیستەمێک بۆ خەمڵاندنی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا
28 ئایار
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی زیاتر لە ملیۆنێک قوتابی بڵاوکرایەوە
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
مەشعان جبووری: كشانەوەی كورد لە پرۆسەی سیاسی، عێراق دەهەژێنێت
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی زیاد دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو دیمەشق بەڕێکەوت