
ساتی هەڵکردنی ئاڵای ئەمریکا لەلایەن نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا لە دیمەشق
ئاڤا نیوز
تۆماس باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا کۆبوویەوە، پەیامی ترەمپی پێگەیاند، کە ئەمریکا بەنیازە سووریا وەک دەوڵەتێک کە چی دیکە پاڵپشتی تیرۆر ناکات، بناسێنێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی تۆماس باراک لەلایەن دۆناڵد ترەمپ وەک نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا دەستنیشان کرا، ئەمڕۆ پێنجەشەممە بۆ یەکەمجار وەفدێکی باڵای ئەمریکیی گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا، باراک لە کۆشکی گەل لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کۆبوویەوە.
لێدوانی فەرمی: تۆماس باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕاگەیاند، ئامانجی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەهێزکردنی حکومەتی ئێستای سووریایە. بەمنزیکانە ترەمپ، سووریا وەک دەوڵەتێک دەناسێنێت کە پاڵپشتی و سپۆنسەری تیرۆر ناکات، دیدگای ترەمپ ئەوەیە کە دەرفەتێک بدات بە حکومەتە نوێیەکە بەبێ دەستێوەردان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا یەکەم هەنگاوی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا جێبەجێ کرد و بۆ ماوەیەکی کاتی بەشێک لە سزا ئابوورییەکانی سەر ئەو وڵاتەی هەڵگرت، ئەحمەد شەرع، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لە نێو سزاکانی ئەمریکادا بوو.
زانیاریی زیاتر: لەکاتی سەردانەکەی باراک بۆ دیمەشق لە شوێنی مانەوەی خۆی لە باڵەخانەکەیدا ئاڵای ئەمریکای هەڵکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






