
تەنیا مامەڵە بە سویچ کاردەوە دەکرێت.
ئاڤا نیوز
بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندیی عێراق، لەمەودوا ڕاکێشانی پارەی کاش بە ڤیزە کارد و ماستەر کاردی بانکەکانی کوردستان و عێراق لە دەرەوەی وڵات ڕادەگیرێت و تەنیا مامەڵە بە سویچ کاردەوە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەژێر فشاری ئەمریکا، ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و بردنە دەرەوەی دۆلار لە هەرێمی کوردستان و عێراق تووندتر دەکرێن، بانکی ناوەندیش لە 21-5-2025، بڕیارێکی نوێی سەبارەت سنووردارکردنی ڤیزە کارد و ماستەر کاردی بانکەکانی کوردستان و عێراق لە دەرەوەی وڵات دەرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی عێراق، لە سبەی یەکشەممەوە 1-6-2025 ڕاکێشانی پارەی کاش بە ڤیزە کارد و ماستەر کاردی بانکەکانی کوردستان و عێراق لە دەرەوەی وڵات ڕادەگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) بە فەرمی ڕاگرتنی هەموو مامەڵەیەکی دەرەکی بە ماستەر کارد و ڤیزە کارد ڕاگەیاند و داوای لە بەکارهێنەرانی هەردوو کاردەکە کرد تەنیا بۆ بابەتی مووچە و مامەڵەی ناوخۆ بەکاری بهێنن.
- هاوکات بانکی FIB لە ئاگادارینامەیەکدا بەکارهێنەرانی ئاگادار کردۆتەوە کە ناتوانن کارتەکانی ئەم بانکە لە دەرەوەی وڵات بەکاربهێنن.
لێدوانی فەرمی: بەشدار عەبدولڕەحمان کە چەند ڕۆژێکە لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی وڵاتی بەریتانیای کردووە، بە ئاڤا میدیای گوت: لە کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ نەمانتوانیوە پارە بە کارتی FIB ڕابکێشین و بانکیش بە کورتەنامەیەک ئێمەی ئاگادار کردۆتەوە کە بەشێوەی کاتی ناتوانین لە دەرەوەی وڵات ئەم کارتە بەکاربهێنین.
هۆکارە زانراوەکان: مەنار عوبەیدی، ئابووریناسی عێراق ئاشکرای کرد، ساڵانە لە نێوان 10 بۆ 12 ملیار دۆلار لە ڕێگەی ئەم کارتانەوە دەگوازرایەوە دەرەوەی عێراق بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی کردبووە سەر یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق.
مەترسییەکان: بەهۆی ئەم بڕیارەوە بەشێک لە بانکە بچووکەکان حەواڵەکردنی پارەیان لە ئێستاوە ڕاگرتووە، بەهۆی ئەوەی بەرچاویان ڕوون نییە و دەترسن پارەیان بفەوتێت.
چارەسەرەکان: بەپێی سەرچاوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق، سویچ کارد کە هی کۆمپانیایەکی ئەمریکییە، مامەڵەکردن پێیەوە ناوەستێت و بازرگانان و گەشتیاران دەتوانن بۆ مامەڵە داراییە دەرەکییەکان بەکاری بهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا





