
ئاڵای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، هاتنی شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی پشتڕاست دەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ناکرێت پرسی مووچە تێکەڵ بە بابەتە سیاسییەکان بکرێت و بە پێویستی دەزانێت کۆبوونەوەیەکی فراوان لە ئاستی باڵا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.
وێنە گەورەکە: بڕینی بەشە بودجەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە، کاردانەوەی ناوخۆی و عێراقی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراقیش ئەو هەنگاوە بە نەرێنی وەسف دەکەن بەوەی زیان بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا دەگەیەنێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە، شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر دێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە.
چارەسەرەکان: ئەندامەکەی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمە بە پێویستی زانی لەسەر ئاستی سەرکردە باڵاکان کۆبوونەوەیەکی فراوان بکرێت و تێدا بیروڕاکان ئاڵوگۆڕ بکرێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەی کێشەکان لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی دیکە نەگوازرێتەوە و ڕێگریش لە دەستوەردانی دەرکی بکرێت.
پێدراوە ڕاستییەکان: بە گوتەی ڕەحیم عەبودی سەرۆک بارزانی هەر لەسەرەتای دامەزراندنی عێراقی نوێوە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و دەرەوەش، بۆیە ئێمە وەک ڕەوتی حیکمە هەمیشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نزیکبوونەوەی هەموو لایەنەکان لەژێر چەتری عێراق، پشت بە سەرۆک بارزانی دەبەستین.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەحیم عەبودی ئاماژەی بە گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق کرد و ئاماژەی بەوەدا، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، بەهێزبوونی ئابووری هەرێمی کوردستان بەهێزبوونی ئابووری عێراقە، بەڵام بابەتی نەوت و غاز بابەتێکی هاوبەشە لەنێوان هەردوولا پێویتستە بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان بەکار بهێنرێت.
مەترسییە پێشبینكراوەكان: ئەندامەکەی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمە پێیوایە نابێت مووچەی هیچ هاووڵاتییەکی عێراق تێکەڵ بە سیاسەت بکرێت، پێویستە هەموو لایەنەکان لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان کار بکەن. ناکرێت پێش هەموو هەڵبژاردنێک قەیرانێک دروست بکرێت، بۆ ئەوەی لایەنێک چەند کورسییەکی زیاتر لە پەرلەمان بهێنێت و بۆ ئەو مەبەستە هەوڵ بدات لەگەڵ لایەنی دەرەکی کار بکات و بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی خۆی بپارێزێت دژی بەرژەوەندییە گشتییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات






