سیناتۆرێکی ئەمریکا: دەبێت مووچە و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بدرێن

شەیری بکە لە:
سیناتۆرێکی ئەمریکا: دەبێت مووچە و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بدرێن

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - جاکی ڕۆزن، سیناتۆری ئەمریکی

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ شەممە 31-5-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە جاکی ڕۆزن، سێناتۆری ئەمریکی کرد و هەردوولا تاوتوێی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و سووریا و ناوچەکەیان کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بڵاویکردەوە: لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری کرایەوە، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگی و سەرکەوتنی سەردانەکەی ئەم دواییەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆنگرێس و ئیدارەی ئەمەریکا کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ڕێزگرتن و پاراستنی قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان. هەروەها گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و سووریا و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ